ڕەنگی وێبسایت
دیاریکردنی زمانێک
English Kurdish
خشتەی فیلمەکان

About Us

Kurdfilm is a cinema online. Since our founding in 2003
Copyright © KurdFilm All Rights Reserved
Created by Dinthost company
Founded by Barzan
Designed and Devloped by Danyal Join
Android Developer: Tekosher Dilshad
ئێمە وەک کوردفیلم لە پاش ڕێز و سڵاو... وەک سەرەتایەک باس بکەین مێژووی درووست بونمان، وەک گروپێکی سینەمای دەگەڕێتەوە بۆ {٣} ساڵ لەمەو بەر ، ئەویش لە لایەن ھاوڕێ و دۆستی ھەمیشەیمان @barzan xiyamدرووست کرا. ئەکرێت ئەم سەرەتایە بە جوانترین و زێڕین ترین کاتی ئێمە دابنرێت، لەبەر ئەوەی ھەموو ئەمانەی ئێستا پێیگەشتین وە لە داھاتوودا ھەنگاوی بۆ دەنێین. لێرەوە سەری ھەڵدا لێرەدا دەرگایەک واڵا بوو بە ڕووی ، ھەموو ئەو تاکانەی کۆمەڵگا کە خەم خۆر و لایەنگری سینەمان، دواتر و ھەنگاو بە ھەنگاو کوردفیلم پێی نایە گەورە بوونەوە. بوو بە مەڵبەندێک کە تاکە کانی سەردەم لێرەدا کۆ بکاتەوە، بوو بە پێگەیەک ناخ و بیری مرۆڤەکان تێکەڵ بکات ، خۆشبەختانە ھەوڵ و ماندوو بوونی ،ئەو ستافانەی لەگەڵ دەستپێکدا هیلاکێتیان چەشت بە فیڕۆ نەچوو. زیاتر و زیاتر خەڵکی نوێی لە خۆ گرت ،مرۆڤانێکی تۆکمە و تایبەت درووست بوون ، بیری نوێ و ئامڕازی نوێ ھاتنە کایەوە بۆ خزمەت، ھەتا ئەو دەمەی توانیمان، ھەتاکوو گەشتین بە وێبسایت ، ئێمە لە چەن شوێنێکی گرنگی (سۆشیال میدیا) بەردەوامیمان ھەبووە لە خزمەت کردندا ،ئەوانیش وەک {پەیج.گروپ.ئینستاگرام.تێلگرام} لەم چوار کوچکەیەوە ھێندەی لە تواناماندا بوو بێت ھەوڵمان دا خزمەت بکەین، دیارە کە ڕێچکەی بەردەوامیمان درێژەی کێشاوە و ھێدی ھێدی، بەرەو وێبسایتێکی سەربەخۆ ھاتین ، ئەمەی کە دەیبینن ھەوڵ و کۆششی بەردەوامی ئێمە بوو، لەبەر ئەوەی بتوانین گۆڕانکاریەکمان ھەبێت بتوانین جیاوازی درووست بکەین، مرۆڤ لە ڕۆتین و جەنجاڵیەکانی ژیان دوور بخەینەوە، ھۆکارێک بین بۆ فێر بوون پێگەیەک بین، بۆ ناساندنت سینەما ماڵێک بین پڕ پڕ بین لە ھونەر. بەڵێ ئێمە بەم چەشنە بووین ، بۆیە گەشتین بە خەونێک، تەواوی ماندوێتیمانی لە بیر بردەوە، ھەموو نا ئومێدیەکانی ڕەوانەوە، تێگەشتین و تەواو دڵنیا بووین ڕێچکەی خزمەتمان زۆر لەوە زیاتر درێژە دەکێشێت کە ھەر تاکێک لە ئێمە بیری لێدەکردەوە....

ئامانجمان چیە؟

بە {کلتوور کردنی سینەما} ئەمە گرنگترین و سەرەکی ترین کاری ئێمە دەبێت .وەک چۆن سەرەتاشبە ھەمان شێوە دەستی پێکردووە، پێویست بکات دەچین ماڵ بە ماڵ کوچە و کۆڵانی وڵات، سیستمی پەروەردە و فێر کردن، قۆناغەكانی سەرەتای و ھەتا دەگاتە زانکۆ کانمان. دەڕۆین و بەسەریان دەکەینەوە ، تاکوو زێدە تر سینەما بێ کەس نەبێت، تێکڕا کۆشش دەکەین بە پەیڕەو و پرۆگرامە ستاندارتەکان، بە بیری نوێ و ئەندێشەی تۆکمەوە، دەیناسێنین کەلێنێک لە بێ بەرھەمیدا لە پڕ دەکەینەوە، لە ئاست کەم تەر خەمی ھەموو ئەوانی پێش ئێمە ،خاوەنی سینەما ی کوردی بوون، ئامرازەکانی بەرەو پێش چوونیان وەلا نابوو، ھێندەی لە خەمی تاکە کەسیدا بوون، ھێندە تینوو نەبوون بە ، بەرەو پێش چوون ، بە گەیاندن و بە کلتوور کردنی ئەم کایە گرنگەی ژیان، بەڵێن دەدەین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چرکە کان دەژمێرین، بۆ نوێگەری بۆ تەواوی ئەو کاتانەی کە ماومانە بژین، تا دوا ھەنگاوی ئەبەدیەت ھۆکار دەبین بۆ جوان کردنی لایەنە جوانەکەی ژیان سینەما........ .

پەیڕەو پلانی ئێمە

وێبسایت بیانوویەکی زۆر باش بوو بۆ ئێمە، کە لە ڕێگەی ئەم پێگەیەوە دوبارە، دابنیشین و نوێببینەوە، تاوەکو بەرەو ھەنگاوی بەرز تر و زێدە تر بڕۆین، وەستان لە خاڵێكدا كوشندەیە، مرۆڤ بەرەو خاوبونەوە دەدات، ڕۆتین کارێکە جگە لە دووبارەیی ھیچ شتێژی دیت ۆێ نابەخشێت، خولانەوە بە دەوری بازنیەکدا پێناسێکە بۆ نەمان، بۆیە ھێندا بە دامەزراوەی کارەکانمان پێکەوە نا ، تا لەگەڵ و ڕۆژ و مانگ و وەرزەکانیشدا، کوردفیلم (نوێگەری) بکات، ھەمیشە بە بابەتی نوێ و بە بەرنامەی جوانەوە، بێتەوە ناو، ئێمە گەر بڕیار بێت لە بری چەندین ھەزار مرۆڤ ماندوو بین، ئەوا بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە، ئەم ئامانەتە لە ئەستۆ دەگرین، گەشتن بە کەشێک کە چاوەکانت لەسەر بێت ، ئەوا ھەموو ماندوێتیەکانت بە کۆتا دێنێت، بۆیە ئێمەش بە ھەموو تینمانەوە بەرەو لوتکە دەڕوانین . تێدەکۆشین بۆ خزمەت کردن بە تاکی کورد ، لە بوارێکدا کە کەمترین مرۆڤەکانی ئێستا ھەوڵی تێکەڵ بوونی دەدەن وەک خزمەت.....