ڕەنگی وێبسایت
دیاریکردنی زمانێک
English Kurdish
خشتەی فیلمەکان
186
براوەی خەڵاتەکانی پێشبڕکێی حەفتا ودووەمین فێستیڤاڵی کان لە ساڵی 2019 دا
26 May 2019 at 4:12 pm
فێستیڤاڵی کان یەکێکە لە فێستیڤاڵە سینەماییە جیهانیە بەناوبانگەکان . ساڵی 1946 دامەزراوە و لە هەموو مانگی ئایارێک لەشاری "کانی فەڕەنسا" بەبەشداری چەندین کەسایەتی هونەری بەڕێوەدەچیت . کە تێیدا خەڵاتی زێڕینی چڵە دار خوورمای تێدا دابەش دەکرێت . بە ئامادە بوونی 2 هەزار ڕۆژنامەنووس و 4 هەزار میدیای جیهانی ئاهەنگەکە دەگوازرێتەوە بۆ هاوڵاتیان . هاوکات لە 90 ووڵاتی جیهان ئاهەنگەکە ڕاستەوخۆ نیشان ئەدرێ. لە خولی ئەمساڵدا وێنەیەکی هونەرمەندی کۆچکردووی فەڕەنسی "ئانییس ڤاردا" کە بەباشترین دەرهێنەری فەڕەنسا هەژماردەکرێ وەکوو پۆستەری سەرەکی بۆفێستیڤاڵەکە دانراوە . کە لەمانگی سێی ئەمساڵدا کۆچی دوایکرد ئەوفیلم وچالاکیانەی ئەمساڵ پێشکەش کران بەبەراورد بەساڵانی پێشوو ڕێژەیەکی زۆر لە لایەن خانمانەوە بوو . کە 13 دەرهێنەر بەشداریان تێدا کردووە. لەم ئاهەنگەداو ساتی دابەش کردنی خەڵاتەکان. بۆیەکەم جارە لەمێژووی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا کە دەرهێنەرێکی ئافرەتی ڕەش پێست دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین فیلم و هەروەها بۆیەکەم جارە دەرهێنەرێکی کۆریای باشوور وەک باشترین دەرهێنەرئەم خەڵاتە بەدەست دێنێت. براوەکانی ئەم خولەی خەڵاتی ڤێستیڤاڵی کان ئەم کەسایەتیانە بوون بۆ ساڵی 2019

"بۆنگ جۆنە هوو". وەک باشترین دەرهێنەر خەڵاتی چڵە دارخوورمای زێڕینی فێستیڤاڵەکەی بەدەست هێنا بۆ فیلمی {باراسایت}کە فیلمێکی کۆمیدیەو باس لەکێشەی کۆمەڵگای کۆریای باشوور دەکات.هاوکات یۆنگ بوو بەیەکەم دەرهێنەری کۆریای باشوور لەمێژوودا ئەم خەڵاتە بباتەوە. . .

خەڵاتی باشترین{ فیلم }درا بە خانمە دەرهێنەری فەڕەنسی - سەنیگالی{ ماتی دیپۆ} کە بە فیلمێکی بەڵگەنامەی درێژ بەناوی (ئەتڵانتیکس) بەشداری کردووە. دیپۆ یەکەمین ئافرەتی ڕەشپێستە لە مێژووی دابەشکردنی خەڵاتەکانی کان کە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت . .

هەر لە پێشبڕکێی ئەم خولەی فێستیڤاڵی فیلمی سینەمای کان. خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو (ئەنتۆنیۆ باندێراس) بە ڕەگەز ئیسپانی بۆفیلمی {Pein and Glory} توانی ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت وەک باشترین ئەکتەر.لەدرێژەی ئەم ئاهەنگەدا . .

لەدرێژەی ئەم ئاهەنگەدا ئەکتەری بەریتانی "ئیمێلی بێچام" وەک باشترین ئەکتەری ئافرەت بۆ فیلمی Little Joe ناوی لەمێژوودا نووسیەوەو توانی خەڵاتەکە چنگ بخات. . .

دەرهێنەری فەڕەنسی "سیلین سیاما" وەک باشترین سیناریست بۆ سیناریۆی فیلمی { تابلۆی خاتوون دەسووتێ} دەستنیشان کرا. بەم شێوەیە دوای 12 ڕۆژ فێستیڤاڵی کانن بەبەژداری دەیان ئەکتەرودەرهێنەرو کەسایەتیە جیهانیەکان فەڕشی سووری کان کۆکرایەوەو کۆتای پێهات. نوسین و ئامادەکردن : رۆزگار نوری ئەحمەد
پۆست كردن :
ئامادەکردن: