Color Scheme
Languag Input
English Kurdish
Schedule Movies
220
یەکەم ترایلەری فیلمی RAMBO 5: LAST BLOOD بەژێرنووسی کوردی...
30 May 2019 at 5:35 pm
"کاتی ئەوە هاتووە ڕووبەرووی ڕابردووت ببیتەوە" ئەمرۆ لەدوای (5) کاتژمێر، یەکەم تیزەر ترایلەری بەشی نوێ و پێنجەمی کۆتا فیلمی RAMBO بڵاوکرایەوە بەناوی (RAMBO 5: LAST BLOOD)... فیلمەکە لەبەرهەمێنانی کۆمپانیای (Lionsgate) و ستۆدیۆی (Balbo production)ـە. ژانەرەکەی لەجۆری (ئاکشن،سەرکەشی،هەست بزوێن)ـە و کاری دەرهێنانی بۆ کراوە لەلایەن (ئادریان گرونبێرگ) و کاری نووسینی بۆ کراوە لەلایەن (سایلیڤستەر ستالۆن، ماثیوو سێرولینک)، وە کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە لەلایەن (کێڤن کینگ،لێس وێڵدون). فیلمی LAST BLOOD کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە لە بولگاریا و تەواوکەری هەر سێ بەشەکەی ڕابردوویەتی کە ئەوانیش: “Rambo: First Blood Part II” (1985) “Rambo III” (1988) “Rambo” (2008) کۆتا فیلمەکە بەبەشداری ئەکتەرانی سەرەکی: سایلڤستەر ستالۆن، پاز ڤێگا،‌ سێرگیۆ پێریس،ڤیتی مۆنرێل. چیرۆکی فیلمەکە باس لە تەواوکەری ژیانی جۆن ڕامبۆ دەکات کەوا لەنێو شاری مەکسیک دایە، تووشی کێشەیەکی تووندتیژ دەبێت کاتێک کچی یەکێک لە هاورێیەکانی دەرفێندرێت و هەوڵی ڕزگاردنی دەدات. بڕیارە لەبەرواری 20ـی ئەیلوولی ئەمساڵ لەسینەماکان بڵاوببێتەوە...
Preparing:
Posted by:
Montage:
Translated by: