چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
خودا فریشتەیەک دەنێرێت بۆ ماڵی بازرگانێک تاکو ژیانی ڕزگار بکات، کە ئەو بازرگانە بۆتە هۆوی مردنی دایک و باوکی چوار منداڵ منداڵەکانیش دەیانەوێت تۆڵە لە بازرگانەکە بکەنەوە...
هەموو چیرۆکێکی خۆشەویستی ئەو ڕۆژە دەست پێدەکات کە دوو کەس یەک دەبینن، وە کۆتایی دێت لەیەک جیادەبنەوە بەڵام چیرۆکی ئەم دووانە ئەو ڕۆژە دەستی پێکرد که یەکیان بینی، چونکە لەوانەیە جیابوونەوە لەچارەنووسیان نووسرابێت...
تایگەر سیخوڕێکی ھیندییە، کە لە یەکێک لە ئەرکەکاندیدا چاوی بە کچێک دەکەوێت بە ناوی زۆیا. دەکەونە داوی خۆشەویستی یەکەوە بەڵام ھەر زوو تایگەر بۆی دەردەکەوێت کە زۆریاش سیخوڕێکی پاکستانییە و کارەکەیان ڕێگە نادات پێکەوە بن، بەڵام...
کۆمەڵە گەنجێک بە گەشتێک دەڕۆن بۆ شاخاکانی هیمالایا و لە نێوانیاندا چوار هاوڕێ هەیە، کە دوای ئەو گەشتە جیادەبنەوە...
سوڵتان عەلی خان کوڕێکی گەنجە کە ئاشقی کچێکی زۆرانباز دەبێت، وە بڕیار دەدات کە بۆ سەلماندنی خۆی بۆ ئەو بچێتە ناو وەرزشی زۆرانبازی و هەتا وەرگرتنی مەدالیای ئۆڵۆمپیش بڕوات...
(گۆراف) کوڕێکی گەنجە کە ئەستیرەی گەورە (ئاریان خانا)ی زۆر خۆشدەوێت و هەوادارییەتی. پارەکانی کۆدەکاتەوە و دەڕوات بۆ مۆمبای بۆ بینینی ئەو، تا پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوونی لێبکات بەڵام بارودۆخ باش ناڕوات...
چیرۆکی کوڕێكی کەڕ و ڵالە بەناوی (بارفی) کە دایکی لە دەست داوە و لەگەڵ باوکیدا لە لادێیەکی پڕلەسەوزایی دەژین، کارە ناپەسەندەکانی تەنگی بە خەڵکی لادێکە هێناوە...
چیرۆکی ناسینی کچێکی هیندی و کوڕێکی ئێرانی دەگێڕێتەوە کە هەردووکیان خوێندکاری بەشی پزیشکین و تووشی ڕووداوێکی ئاڵۆز دەبن...
کچێکی بچووکی پاکستانی لاڵ کە ناتوانێت قسە بکات، لە هیندستان ون دەبێت و هیچ رێگایەکی گەڕانەوەی لە پێش نییە. پیاوێکی دڵ گەورە بەڵێن بە خۆی دەدات کە ئەو بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆی و بۆ لای خێزانەکەی...
ئیشان منداڵێکی نۆ ساڵان کە یەک ساڵ لە پۆلی سێ دەمێنێتەوە، بە پێچاوەنەی برا گەورەکەی کە هەموو ساڵێک یەکەم دەبێت. لە پۆلدا لە هەمووان لاوازترە لە وانەکاندا و لەبەر ئەوە چەندین جار لە لایەن باوک و هاوپۆلەکانی گاڵتەی پێکراوە. لە کۆتاییدا باوکی لەبەر کارەکانی ئیشان ئەو دەنێرێت بۆ قوتابخانەی شەوانە ڕۆژی...