چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
(یۆرك)ی بەدبەخت و دڵڕەق، لە لایەن دایكێكەوە ھەڵگیراوەتەوە و خانەوادەی ڕاستەقینەی پێ ناناسێنێت، (یۆرك) بە پەیوەندییە لابەلاكانی و دەمەقاڵێكانی لەگەڵ دایكیدا بەدوای خانەوادەكەیدا دەگەڕێت.
قوتابخانەیەکی ناوەندی لە قەیراندایە و قوتابییەکان کەم چالاکن (هێنری چین) ناسراو بە (برای گەورە) مامۆستایەکە کە بەهرەی نوسینی هەیە، بەرچاوی قوتابییەکان ڕۆشن دەکاتەوە و بیرۆکەی خوێندنیان پێدەدات بە شێوازێکی نوێ
کچێک بۆ ڕزگاربوون لە هەڕەشە و قسەڵۆکی هاوڕێکانی دەڕواتە باشترین دەستەی جیهانی بۆ خوێندن لەوێ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ڕووداوی نەخوازراو دەبێتەوە، خانمە جوانەکە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کامیانەوە کوڕێکی لووتبەرز و لەخۆبایی یان هاوڕێیەکی باش و بەسۆز؟
خزمەتکارێکی گەنجی بە ڕەگەز چینی کەسایەتی خۆی دەشارێتەوە و خۆی وەک جەنگاوەرێکی پیاو دەردەخات بۆئەوەی باوکی ڕزگار بکات
بۆ گێڕانهوهی شهرهفمهندی خێڵهكهی گووندنشینێکی گەنج بەناوی (دۆنگ یلۆنگ) لەگەڵ جهنگاوهرێكی تینووی تۆڵهسهندنهوهی گیانی براكهی، بهژداری كێبڕكێیهكی سهربازی توند دهكەن كه له نێوان هەشت خێڵدایه، ئایا كام خێڵ براوه دهبێت؟
ئەفسەرێك كچە سەماكارێكی ناو گروپێك لە زیندان دەردێنێت و یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی بڕواتەوە ناو ئەندامانی گروپەكەی، متمانەی كچەكە بە دەست دێنێت و بە كاری دەهێنێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو گروپەكەوەو چاوی بە سەرۆكە نوێكەیان بكەوێت.
بۆ ئەوەی لە كۆتاییدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت، فەرماندەیەكی ژیر هەڵدەستێت بە دانانی پلانێكی ئاڵۆز و هاوسەرەكەی و هاوشێوەكەی و دوو پاشا دەخاتە پلانەكەی
خێزانێکی چینی بۆیان ئاشکرا دەبێت کە داپیرەیان تەنها ماوەیەکی کورتی لەژیاندا ماوە بڕیاردەدەن کە نەخۆشییەکەی لێ بشارنەوە و پێی نەڵێن و ئامادەکاری بکەن و کۆببنەوە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری نەوەکەیدا و کۆتا ماڵئاوایی خۆیانی لێبکەن! ئاماژەدانێکی سۆزدارانە بە خۆشەویستی و درۆ و لەلابوون و قوڵبوونەوە لە ژیانی خێزانێکی چینی بە شێوازێکی درامی و کۆمیدی!
ئەفسەرێکی بەرگریکاری بێناو بە ڕەچاوکردنی سەرکەوتنەکانی لە کووشتنی سێ شەڕکەر لەلایەن پاشای کین ەوە داوا دەکرێت
لەدوای ڕوخانی خێزانی قینگ ی دەسەڵاتدار، گرووپێکی لە خەڵکی لادێکان دژی سەرکردە زاڵمەکان ڕاپەڕین بۆ پارێزگاری کردن لە نیشتمانەکەیان.