چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
value="دوو فریشتە بە ناوەكانی (دامێڵ) و (كاسێڵ)؛ بە شەقامەكانی بەرلیندا دێن و دەچن، ھاوڕێیەتی مرۆڤەكان دەكەن و گوێیان لە خەم و ھیوا و ئارەزووەكانیان دەبێت بەبێ ئەوەی مرۆڤەكان بیانبینن، پاشان (كاسێڵ) لەگەڵ خاتوونێكی تەنافبازدا دەكەوێتە خۆشەویستییەوە و دەیەوێت لە فریشتەوە ببێت بە مرۆڤ."
لە بەرزاییەکانی (ئۆتزتاڵ)، زیاتر لە ٥٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر هۆزێکی چاخی بەردینی لە ناوچەیەکی شاخاوی دەژیان، سەرۆکەکەیان ناوی (کەیلب) بوو، کاری سەرۆکەکەیان پاراستنی هۆزەکەو پیرۆزییەکانیان بوو بەڵام ڕۆژێک (کەیلب) لە ڕاوکردن دەبێت هۆزەکەی هێرشی دەکرێتە سەر.
لاوێکی تەمەن ١٤ ساڵانەی بەپەرۆش و ئارەزوومەندی فیلم زۆر کەوتۆتە نێو دنیای فیلمی خەیاڵیەوە کە چیتر ناتوانێت هەست بە جیهانی ڕاستەقینە بکات و ئەو باروودۆخەشی بەڕادەیەک دەبێت، هەتاوەکو هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی تاوانی کووشتن و دواتر لە ڕێگەی کامێراکەیەوە تۆماری گرتەی تاوانەکە دەکات وەک دانپیانانێکی تاوانەکە بۆ دایک و باوکی..
هەرچەندە فیلمەکە بە دەوری سێگۆشەیەکی عاشقانەدا دەسوڕێتەوەو چەند پەیامێکی خەمناکی تێدایە تێدایە، بەڵام باکگراوندێکی بەهێزی مێژووی هەیە کە باس لە ڕوداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم دەکات ..چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی "نیک پاروک"ەوە وەرگیراوە کە لەلایەن (ڕۆڵف شوبڵ)ەوە نوسراوە و لەلایەن هەمان کەسەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، فیلمەکە باس لە داستانی گۆرانی "یەکشەمەی غەمگین" دەکات
پارێزەرێكی گەنج بە ناوی كاسپەر لاینەن دەكەوێتە ناو گێژاوێكی گەورەوە لە كاتی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەیەكی كوشتنی دڕندانە
ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی بە ڕێکەوت کیژۆڵەیەکی ٩ ساڵە دەناسێت دوای ئەوەی دایکی کچەکە لە فڕۆکەخانەی " نیویۆرک " توشی کێشەیەک دەبێت و ناتوانێت لەگەڵیان گەشتەکە بکات.
value="دەرونناسێك دەنێردرێتە بۆشایی ئاسمان بۆ سەر ھەسارەیەك کە پێی دەگوترێت سۆلاریس تاوەکو لێکۆڵینەوە بکات لە ھۆکاری مردنی پزیشکێك و کێشە ھۆشی و دەروونییەکانی ئەو ئاسمانەوانانەی کە گەشتیان بۆ ھەسارەکە کردووە، پاشان بۆی دەردەکەوێت کە ئەو شلەیەی لەسەر ڕووی ھەسارەکە ھەیە جۆرێکە لە مێشك و دەتوانێت یادەوەری بگەڕێنێتەوە."
value="بە لێدوان و سزا توندەکانیان، پزیشکێك و میرێك و قەشەیەك خۆیان بەسەر دانیشتووانی گوندێکی بچووکی ئەڵمانیادا دەسەپێنن، ڕۆژێك پزیشکەکە لە ئەسپەکەی دەکەوێتە خوارەوە بەھۆی تەلێکەوە لەنێوان دوو داردا، پاش ئەو ڕووداوە چەندین ڕووداوی ناخۆشی یەك لە دوای یەك ڕوودەدەن بەبێ ھیچ ھۆکارێکی بینراو، ھیچ کەسێك ھۆکاری ڕووداوەکان نازانێت بەڵام مامۆستایەکی گوندەکە چەند گومانێك دەکات."
لە ساتەکانی کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا سەربازێکی نازی ئەڵمانی لە هەوڵی مانەوە لە ژیاندا جل و بەرگی سەرهەنگێکی نازی دەدۆزێتەوە و خۆی دەکات بە سەرهەنگ، ئەم پیاوە بە زوویی پێناسێکی دڕندانەی بۆ خۆی دروست دەکات و هەوڵ دەدات بەهۆیەوە لەو تاوانانەی کە ئەنجامی داون هەڵبێت.
(لیۆپۆلد سۆکا) کارمەندی زێرابەکانە لە شاری لڤۆڤی داگیرکراو لەلایەن نازییەکانەوە لە پۆڵەندا، کاتێک کۆمەڵێک جولەکە دەدۆزێتەوە لە زێرەبەکاندا ئەوا ڕازی دەبێت لە بەرامبەر پارەدا بیانپارێزێت، تەنانەت دەیزانی کە ئەگەر ئاشکرا بێت ئەوە لە سێدارە دەدرێت!