چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
باوکێکی خۆسەپێن و هەڵخەڵەتێنەر سێ منداڵەکەی لە جیهانی دەرەوە دەگرێتەوە و گۆشەگیریان دەکات. كچە گەورەكەی پلانێك بۆ ڕاكردن دادەنێت.
(جۆن کیتین) کە مامۆستایەکی پێشکەوتنخوازی وانەی ئینگلیزییە، هەوڵدەدات خوێندکارەکانی هانبدات تا خاوەنی بیرکردنەوەی خۆیان بن و شوێن خەونەکانیان بکەون، بەڵام..
لە كاتێكدا (دانی تۆرانس) لەگەڵ تارمایی و ڕووداوە ناخۆشەكانی ڕابردوویدا تێدەكۆشێت؛ كە لە میوانخانەی (ئۆڤەلووك) بەسەر خۆی و دایك و باوكی‌دا ھاتن، كچێكی بچووك دەناسێت كە ئەویش سیفەتی درەوشانەوەی ھەیە و (دانی) یارمەتی دەدات لە پاراستنی لە ڕۆحھەڵمژەكان.
فیلمه‌كه له شانۆییه‌ك به هه‌مان ناوه‌وه وه‌رگیراوه, ڕووداوه‌كانی فیلمه‌كه له ژوورێكی ده‌سته‌ی سوێند خواردندایه كه باس له ١٢ پیاوده‌كات تیایدا گفتۆگۆ له‌سه‌ر ژیانی مێردمنداڵێك ده‌كه‌ن كه ئایا تاوانباره یاخود بێتاوانه, ئایا له‌سێداره بدرێت یاخود نا, ته‌واوی فیلمه‌كه لهوژوورهدا وێنه‌گیراوه ته‌نها ٣ خوله‌كی نه‌بێت له دادگایه, فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به جیاوازی بیروبۆچونی دوانزه پیاوه‌كه و سه‌ختی باوه‌ڕ هێنانیانه به‌یه‌كتری.
دوو برای دز کە پارە بۆ دایکە نەخۆشەکەیان دەدزن، لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس تووشی کێشەیە دەبن و پۆلیسەکە لە چاڵێکدا گیر دەخوات
گێڕانەوەیەکی خەیاڵییە بۆ یەک شەوی باوەڕپێنەکراو کە تێیدا کەسایەتییە دیاریەکان (محمد عەلی، ماڵکۆلم ئێکس، سام کوک، جیم بڕاون) کۆبوونەوە تێیدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵ و کاریگەرییان لە جوڵانەوەی مافە شارستانییەکان و تێکچوونە ڕۆشنبیریەکان لە ساڵی شەستەکاندا.
کاتێک خۆشەویستی ژیانی دەڕفێندرێت وەکوو قوربانییەک لە لایەن تیرۆرستانەوە دەگیرێت، پاڵەوانی جەنگ (براد پاکستۆن) دژی کاتژمێرەکە پێشبڕکێ دەکات بۆ ڕزگار کردنی، لە ئۆپەراسیۆنێکی قورس و کوشەندەدا، لە دژی ھێزیکی بەھێز و نادیار
(کەیڵا) و باوکی دەڕۆن بۆ ھۆڵی سەماکردنی بالێ, بەڵام لە ڕێگادا چاویان بە (بڕێتنی) دەکەوێت کە ھاوڕێی (کەیڵا)یە و لەگەڵ خۆیان دەیبەن, بە ھەڵگرتنی ئەو کچە توشی چەندین ڕووداوی نەخوازراو دەبن.
لە داھاتوویەکی نزیکدا، فڕۆکەوانێک دەنێردرێتە شوێنی جەنگ لەگەڵ ئەفسەرێک لە ئەرکێکی نھێنییدا بۆ وەستاندنی ھێرش و شەڕ.
چیرۆكی فیلمه‌كه له هۆلیوود ڕووده‌دات له نێوان ساڵانی 1927 بۆ 1932 و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌كته‌رێكی فیلمه بێده‌نگه‌كان و ئه‌كته‌رێكی گه‌نج، کە عاشقی یەک دەبن. ئەمە لە کاتێکدایە كه سینه‌مای فیلمه بێده‌نگه‌كان به‌ره به‌ره باوی نامێنێت و ئەو فیلمانەی تێیدا قسە دەکرێت جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.