چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
باس لە دامەزراندی مامۆستایەک دەکات لە شارۆچکەیەکی هەژارنشینی باکور، لەسەرەتای دەست پێکردنی بە وانە وتنەوە یەکێک لە قوتابیەکانی لە پۆل دەکاتە دەرەوەو دەبێتە هۆی ئەوەی خوشکی قوتابیەکە بەتوڕەییەوە بەمەبەستی سکاڵا بێت بۆ لای بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، وە لەوێدا ڕووداوەکان دەست پێ دەکەن...
کچێک کە لە ئاژاوەی دونیادا بەدوای خۆشبەختیدا دەگەڕێت. دەچێتە ناو تەکسیەکەوە، بێ ئاگا لەوەی کە چۆن ژیانی بۆ ھەمیشە دەگۆڕێت...
لە ڕێگەی ماڵەوەدا، زووهرە هەست دەکات کەسێک چاودێری دەکات، ڕادەکات هەر ئەمەش دەبێتەی هۆی ئەوەی لەڕووداوێکدا بمرێت، پەروێزی هاوسەری زووهرە، دوای شەش ساڵ بۆ یەکەمین جار بە گرەنتی سەرۆکی بەندینخانە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ئازاد دەکرێت، تا لە مەراسمی ناشتنی زووهرە بەشداری بکات ، بەڵام ئەو نیگەرانی شتێکی تــرە
پارسیا بەهۆی کارە شەیتانیەکانییەوە سزا دەدرێت، یاریدەدەرە نوێیەکەی خوێندنگەکەشیان پێی دەڵێت کە دایکی بهێنێت بۆ قوتابخانە پارسیا بەهۆی نەبوونی باوکی و ژیانی سەختی دایکی خاڵی ڕازی دەکات لەبری دایکی بەشێوە و جلی ژنانە بچێتە خوێندنگەکە بەڵام یاریدەدەری خوێندنگە عاشقی دایکە ساختەکەی (پارسیا) دەبێت...
مەهدی کوڕێکی ۱۳ساڵانە کە بەدوای ناسنامەی خۆیەوەیەتی. لەلایەن کارمەندانی بەربەستی ڕێگەوبانی شارەوانییەوە دەستگیر دەکرێت و ڕەوانەی هەژارخانەیەک دەکرێت. دایکی پێی دەزانێت و بەدوایدا دەڕوا، بەڵام بەهۆی نەبوونی ناسنامەی مەهدی لەسەر کاغەز ڕووبەڕووی زۆر بەربەست دەبێتەوە.
ئەگەر یەکەمین جار دەیدا لەبن گوێی خوشکی، دەستتان بشکاندایە کارەکە نەدەگەیشتە ئێرە...
چیرۆکی گروپێکی فیلمسازییە کە خەریکی دروست کردنی فیلمێکن. وە ئەوان بۆ چەند دیمەنێکی فیلمەکەیان پێویستیان بە کەرێکە و ئەمەش هەموو ئەندامانی گروپەکە تووشی ڕووداوی جیاواز دەکات...
بەھرام فەرزانە نووسەرێکە کە ماوەیەکە ناتوانێت بنووسێت. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە گۆرانییەک لە مێشکیدا دووبارە دەبێتەوە کە وای لێ دەکات سەما بکات .ئەم ڕووداوە حەزی نووسینی بۆ دروست دەکاتەوە ...
ئاتـنە و هاوسەرەکەی هەردووکیان کەسانی ڕۆشنبیری کۆمەڵگان، منداڵیان نابێت لەیلا کە کارمەندی ئاتـنەیە و لەبارودۆخێکی ئابووری سەختدان لەگەڵ هاوسەری، ڕازی دەبێت کە منداڵی ئاتـنە نۆ مانگ لە منداڵدانیدا هەڵبگرێت بەرامبەر بڕێک پارە بەڵام ئەمە سەردەکێشێت بۆ کۆمەڵێک ڕووداوی سەرسوڕهێنەر ...
ڕویا کە مامۆستای پیانۆیە، بۆی دەردەکەوێت هاوسەرەکەی( عەلی) لەگەڵ یەکێک لە قوتابیەکانی پیانۆی پەیوەندیەکی درێژخایەنی هەیە. ڕوویا هەوڵ دەدات مانایەکی نوێ بە ژیانی بداتەوە و عەلی لەبیر بکات. ناسینی نەریمان، کە کوڕێکی گەنجی دراوسێیانە، ئەو بەرەو ئاڕاستەیەکی نوێ دەبات...