چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
لە چوارچێوەی تاوانکاری و ئاڵۆز و هەست بزوێن، چیرۆکی فیلمەکە باس لە "میوانێکی نادیار"دەکات کە گەنجێکی بازرگانە و ڕووبەڕووی پارێزەرەکەی دەبێتەوە لە هەوڵدانی بۆسەلماندنی بێتاوانی خۆی لە دۆسییەی کوشتنی کچە خۆشەویستەکەی.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵی دایك و باوكی بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ی بێت كه خه‌ریكه ده‌مرێت, په‌رستاره‌كه یاده‌وه‌رییه‌كانی منداڵیبهرۆكی ده‌گرن و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕۆحێكی خراپه‌كار له‌ناو ماڵه‌كه‌دا بجه‌نگێت
لە پاش دەیان ساڵ ڕاوێژکارێکی پێشووی یاسایی دووبارە دەگەڕێتەوە سەر کەیسێکی پیاوکوژی بە مەبەستی نووسینی ڕۆمانێک لەسەری لەهەمانکاتدا مامەڵە لەگەڵ هەستەکانی دەکات بۆ هاوکاری پێشووی لە کاتی کارکردن لەسەر کەیسەکە
لە ڕووداوێکی ڕاستیەوە وەگیراوە، سێ شۆڕشگێر لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئەو کاتی وڵاتی (ئۆڕۆگوای) دەستگیر دەکرێن و بۆ ماوەی(١٢) ساڵ لە زیندانی تاکەکەسی دەمێننەوە، لەژێر دروشمی: (ئەگەر نەتوانین بتانکوژین، خۆ دەتوانین شێتتان بکەین) ھەرسێ زیندانیەکە لەو ماوەیەدا تووشی ناڕەحەتیەکی زۆر دەبنەوە، یەکێک لە زیندانیەکان ناوی (خۆسێ مۆھیکا)یە کە دواتر بوو بەسەرۆکی (ئۆڕۆگوای).
دەرهێنەری فیلمەکە باس لەم بژاردانەی خۆی دەکات کە لە ڕابردوو و ئێستا درووستی کردوون و ئەویان تێکشاندووە
فیلمەکە باس لە جیاوازی چینایەتی نێوان چەند ئاستێکی بەندینخانەیەک دەکات، کە ئاستەکانی خوارەوە پاشماوەی خواردنی ئاستەکانی سەرەوە دەخۆن، بەڵام کەسێک دەیەوێت ئەم ڕۆتینە تێکبشکێنێت و هەمووان بەیەکسانی خواردن بخۆن
ئۆما, پێویسته له‌و قوتابخانه نهێنییه نامۆیه‌ی كه پێی ده‌ڵێن (به‌هه‌شت) خۆی و هاوڕێكانی ده‌رباز بكات, كه ئه‌م قوتابخانه هه‌ڵده‌ستێت به چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك كچ و ده‌یانكاته ئه‌و شێوه نایابه‌ی كه داواكراوه, به‌ڵام نهێنیییهكی تاریك و شاره‌وه له پشت ئه‌مه‌وه هه‌یه
ئافرەتێكی تەنها، لەدووی کێشەکانی ژیانیی و گرێ دەروونییەکانییەتی، لەدووای لەدەست دانی هاوژینەکەی
لەساڵی 1977 و لەسەردەمی دیکتاتۆریەتی ئەرجەنتیندا فڕۆکەوان و کاپتنی پێشووی هێزی دەریایی ئەرجەنتین فەرمانێک پشتگوێ دەخات و دەبێتە هەڵاتوویەک بۆ ئەوەی لەژیاندا بمێنێتەوە، بڕیار دەدات لە شارۆچکەیەکی باشووری وڵات خۆی بشارێتەوە کە بوونی دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی بەڕێوبەرە توندوتیژ و بێ ویژدانەکەی شارۆچکەکە...
لاورا, ژنێكی ئیسپانیه كه له بۆینس ئایریس ده‌ژیت, ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی له دایك بوونی له ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌درید له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری خوشكه‌كه‌ی, هه‌رچۆنێك بێت, گه‌شته‌كه‌ی لێتێكدهچێت به هۆی ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌وه كه چه‌ند نهێنییه‌كی خێزانه‌كه‌ی به هۆی ڕوداوه‌كه‌وه ئاشكرا ده‌بێت