چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
ئەم فیلمە وەرگیراوە لە ڕۆمانی نوسەری ئەمریکی (جیلیان فلین)، کە باس لە نهێنییەکانی ژیانی هاوسەرگیری دەکات، لە ڕۆژی پێنجەم ساڵی یادی هاوسەرگرییان (نیک) دەڕواتە دەرەوە و کاتێک دەگەڕێتەوە هاوسەرەکەی لەوێ نییە و ماڵەکەش شێواوە و دەچێتە پۆلیس دواتر دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەی چەند نیشانەیەکی جێ هێشتووە.و گومان دەکرێت کە ئایا (نیک) هاوسەرەکەی کوشتووە یان نا؟
باسی ژیانی یاریزانێکی یاری کیک بۆکسین ئەکات کە هەوڵ دەدات بۆ روو بە روو بونەوەی داهاتوویی و خۆی ئامادە دەکات بەڵام بە هۆی رووداوێک هەموو شتێک دەگۆرێت
دوو خوشک دوای مانەوەیان لە نەخۆشخانەیەکی دەرونی دەگەڕێنەوە ماڵی باوکی و باوە ژنە دڵ ڕەقەکەیان، هەر لە یەکەم ڕۆژی هاتنەوەیان بۆ ماڵ هەست بەوە دەکەن شتێک گۆڕاوە کە جگە لە ئەوان کەسیتر هەستی پێناکات، ئیتر کێشەکان دەست پێدەکەن....
کۆمەڵێک هاوڕێ گەشتێک دەکەن بۆ شومال، هاوڕێکانی ئەحمەد کە لەدوای چەند ساڵێک لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە دەیانەوێت ژنی بۆ بهێنن بۆ ئەم مەبەستە بانگهێتی ئیلـی دەکەن بۆ گەشتەکە، بەڵام ونبوونی ئیلـی ڕووداوەکان دەگۆڕێت...
چیرۆكی فیلمهكه باس له كچه پیانۆژهنێكی بهتوانا دهكات كه بهربهرهكانێ لهگهڵ خوشكه دوانهكهی دهكات بۆ بهدهستهێنانی شكۆمهندی.
هەرزەکارێک کە لە ماڵەوە لە ژینگەیەکی جیا لە کۆمەڵ لە ژێر سەرپەرشتی خێزانەکەیدا دەخوێنێت، گومان لە دایکی دەکات بەوەی کە نهێنیەکی زۆر خراپی لێدەشارێتەوە
سەربازێکی خانەنشینکراو بەناوی ڕۆی لەناو کاتێکی کۆتایی نەھاتووی گرێدراو خۆی دەبینێتەوە کە ھەموو ڕۆژ تێیدا دەمرێت، خۆشەویستە کۆنەکەی دەدۆزێتەوە کە گیرۆدەی کاری خراپ بووە و مردووە، ڕۆی بڕیار دەدات بە سوود وەرگرتن لە کاتە گرێدراوەکەی خۆی و ئەویش ڕزگار بکات
باسی پۆلیسێکی بەتوانا دەکات لە لەندەن پۆلیسی دەکات و بەهۆی باشیەکەی ئەوانیتر دەترسن ببێتە مەترسی بۆ سەر کارەکانیان ئیتر دووری دەخەنەوە بۆ گوندێکی دوور و ئەو گوندەش بە ڕووکەش ئارامە بەڵام لە ژێرەوە کۆمەڵێک تاوانی لێیە و دواتر شتی زۆری بەسەر دێت و لە کۆتاییدا سەردەکەوێت بەسەر تاوانبارەکاندا
ئەکتەری سەرەکی عەمرۆ سەعد کە ڕۆڵی ( مەولانا ) ووتار خوێن و پێشنویژی یەکێک لە مزگەوتەکانی میسر دەبینێت کە ژیانێکی ئاسایی دەژی دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئومەیمە دەکات و دوای ٧ ساڵ کوڕێکی دەبێت بەناوی عومەر، بەڵام دوای ئەوەی بە هۆکارێک لە وتارخوێندنەوەیەک دەردەکەوێت و مورید و هەوادارانی زۆری بۆ پەیدا دەبێت لەپاشان باگهێشت دەکرێت بۆ پێشکەشکردنی ئەڵقەیەکی هەفتانەی ئایینی لە تەلەفزین و بەهۆیەوە زیاتر دەردەکەوێت، کە دواجار پیاوانی دەوڵەت هەوڵدەدەن بیکەن بە پیاوی نزیک لەخۆیان و ڕوبەڕوی گرفتی زۆر دەبێتەوە، فیلمەکە باس لە تێکەڵبونی دەسەڵات و ئایین دەکات هەروەها توندوتیژی ئایینەکان و سوود وەرگرتنی هەندێک کەس لە ئایین ودەسەڵات بۆ بەرژەوەندی خۆی.
گەنجێکی (ئەفریقی-ئەمریکی) سەردانی دایک و باوکی خۆشەویستە سپی پێستەکەی دەکات لە پشووی کۆتایی ھەفتە، کە ئاسوودە نییە دەربارەی پێشوازی کردنەکەی، لە ئەنجامدا دەگاتە خاڵی هەڵچوون.