چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
(کەیڵا) و باوکی دەڕۆن بۆ ھۆڵی سەماکردنی بالێ, بەڵام لە ڕێگادا چاویان بە (بڕێتنی) دەکەوێت کە ھاوڕێی (کەیڵا)یە و لەگەڵ خۆیان دەیبەن, بە ھەڵگرتنی ئەو کچە توشی چەندین ڕووداوی نەخوازراو دەبن.
لەکاتی گەشتێکی ئاسمانیدا فڕۆکەوانێکی ژن بە جانتایەکی پڕ لە بەڵگەنامەی نھێنیەوە ڕووبەڕووی بوونی خراپەکارێک دەبێتەوە لەسەر فڕۆکەکە
دوو خوشک دوای مانەوەیان لە نەخۆشخانەیەکی دەرونی دەگەڕێنەوە ماڵی باوکی و باوە ژنە دڵ ڕەقەکەیان، هەر لە یەکەم ڕۆژی هاتنەوەیان بۆ ماڵ هەست بەوە دەکەن شتێک گۆڕاوە کە جگە لە ئەوان کەسیتر هەستی پێناکات، ئیتر کێشەکان دەست پێدەکەن....
چیرۆكی فیلمهكه باس له كچه پیانۆژهنێكی بهتوانا دهكات كه بهربهرهكانێ لهگهڵ خوشكه دوانهكهی دهكات بۆ بهدهستهێنانی شكۆمهندی.
هەرزەکارێک کە لە ماڵەوە لە ژینگەیەکی جیا لە کۆمەڵ لە ژێر سەرپەرشتی خێزانەکەیدا دەخوێنێت، گومان لە دایکی دەکات بەوەی کە نهێنیەکی زۆر خراپی لێدەشارێتەوە
گەنجێکی (ئەفریقی-ئەمریکی) سەردانی دایک و باوکی خۆشەویستە سپی پێستەکەی دەکات لە پشووی کۆتایی ھەفتە، کە ئاسوودە نییە دەربارەی پێشوازی کردنەکەی، لە ئەنجامدا دەگاتە خاڵی هەڵچوون.
دەربارەی کچێکە بەناوی غەزەل، کە لە دەرەوەی وڵات دەژی و لەبەر فرۆشتنی میراتی باپیرەی دەڕوات بۆ یەکێک لە شارۆچکەکانی ئێران، کاتێک دەچێتە شارۆچکەکەوە ڕووبەڕوی کۆمەڵێک ڕووداوی چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە
دوای ئەوەی سێ کچی گەنج دەڕفێندرێن لە لایەن پیاوێکەوە کە خاوەنی ٢٤ کەسایەتی جیاوازە، دەبێت بزانن ئەو کەسایەتییانە کەمانەن کە دەتوانن یارمەتیان بدە و ئەوان کە دەبێت لە دەستیان ڕابکەن
کەسایەتییەکی سۆشیاڵ میدیا لەگەڵ هاوڕێکانی گەشتێک دەکەن بەرەو مۆسکۆ بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی نوێ. هەمیشە سەرکەشی و کاری زیاد لە پێویست دەکات بۆ زیادکردنی هەوادارەکانی. ئەوان دەڕۆنە جیهانێکی نهێنی و پڕ مەترسییەوە
پێنج گەنجی گۆڕاو کراونەتە ژێر چاودێری لەلایەن دامەزراوەیەکی نهێنی کە ئامانجیان ڕزگارکردنیانە لە هێزە مەترسیدارەکانیان، دامەزراوەکە لەلایەن دکتۆر (سیسیلیا ڕەیز)ەوە بەڕێوە دەبرێت، بەپێی کات هێزەکانیان زیاتر گەشە دەکەن و شتانێکی زۆر زیاتریان بۆ دەردەکەوێت