چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
سەربازێکی خانەنشینکراو بەناوی ڕۆی لەناو کاتێکی کۆتایی نەھاتووی گرێدراو خۆی دەبینێتەوە کە ھەموو ڕۆژ تێیدا دەمرێت، خۆشەویستە کۆنەکەی دەدۆزێتەوە کە گیرۆدەی کاری خراپ بووە و مردووە، ڕۆی بڕیار دەدات بە سوود وەرگرتن لە کاتە گرێدراوەکەی خۆی و ئەویش ڕزگار بکات
(دەیڤد دەن) توانا سەرومرۆڤانەکەی بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی (کێڤن ویندڵ کرەم) کە پیاوێکی نەخۆشە و خاوەن ٢٤ کەسایەتییە پاشان دەکەونە بنکەیەکی نەخۆشی دەروونی لەگەڵ (ئیڵایژا پرایس) و تواناکانیان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
چیرۆكی فیلمهكه باس له بریکارێکی هەواڵگری دهكات كه ئەرکێکی مەترسیدار دەگرێتە ئەستۆ و هەوڵدەدات لەڕێگەی پێچەوانەکردنەوەی کاتەوە ڕێگە لە ڕوودانی جەنگی جیهانیی سێیەم بگرێت.
پێنج گەنجی گۆڕاو کراونەتە ژێر چاودێری لەلایەن دامەزراوەیەکی نهێنی کە ئامانجیان ڕزگارکردنیانە لە هێزە مەترسیدارەکانیان، دامەزراوەکە لەلایەن دکتۆر (سیسیلیا ڕەیز)ەوە بەڕێوە دەبرێت، بەپێی کات هێزەکانیان زیاتر گەشە دەکەن و شتانێکی زۆر زیاتریان بۆ دەردەکەوێت
شەمەندەفەرێك سەرنشینەكانی دەبات بۆ شوێنێك كە لەوێدا دەتوانن یادگارییەكانیان بگێڕنەوە، شوێنێك كە ھیچ كەسێك ناتوانێت لێی بگەڕێتەوە، ئەمەش دەبێتە بنچینەی نووسینی ڕۆمانێك لە لایەن پیاوێكی مێبازەوە، كە لەگەڵ كۆمەڵێك ئافرەتدا پەیوەندی دەبەستێت و ئافرەتەكان عاشق بە خۆی دەكات و وازیان لێ دەھێنێت. ئەو ئافرەت و پەیوەندییە لابەلایانە ئیلھامی نووسینەكانین و بەھۆیانەوە ڕابردوو و داھاتووی تێكەڵ دەبێت.
لەم بەشەی کۆتایدا دوای ئەوەی (کاتنس ئێڤەردین) بوو بە سەرکردەی شۆڕشگێڕەکان، ناوچەکان یەکدەخات و لەگەڵ ھاوڕێکانی جەنگێکی یەکلایکەرەوە و سەخت دەکەن دژ بە (کاپیتۆڵ) و سەرۆك (سنۆو)، ھەروەھا (پیتا میڵارك) دەگەڕێتەوە لای ھاوڕێکانی، لە کۆتایدا (کاتنس) بۆی دەردەکەوێت کێ دوژمنی ڕستەقینەیە.