چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
باس لە (لۆو سالۆمێ)ی گەنج دەكات كاتێك ئاشنا دەبێت بە (فریدریك نیتچە) و (پاوڵ ڕێلكێ)، ھەروەھا (ئێرنست فایفەر)ی لاو یارمەتی (لۆو سالۆمێ) دەدات چیرۆكی ژیانی بنووسێتەوە.
(ئۆسکار شیندلەر) پیاوێکی ئەڵمانی خاوەن کارگەیەک و ئەندامێکی یەکێتی نازییە کە هەوڵ دەدات فەرمانبەر و کرێکارە جولەکەکانی ڕزگار بکات لەدوای بینین و زانینی ئەوەی سەرجەم جولەکەکان لەلایەک ئەڵمانییەکانەوە زۆردارییان لێ دەکرێت و دەچەوسێنرێنەوە و ئەشکەنجە دەدرێت بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە !
"بەهنار جەعفەری ئەکتەر بە بینینی ڤیدیۆی کچێکی شارۆچکە سەرسام دەبێت، خێزانی کچەکە زۆریان لێکردووە تا واز لە خوێندنەکەی بهێنێت لە کۆلێژی هونەری تاران. بەهناز کارەکەی خۆی بەجێدەهێڵێت و دەڕوات بۆلای جەعفەر پەناهی بۆ ئەوای ڕێنمایی بکات چۆن چارەی کێشەی کچەکە بکات"
فیلمەکە باس لە سەردەمی پاشا (هێنری شەشەم) دەکات کە فەرمانڕەوای (ئینگڵتەرا) بووە، لەم نێوەندەدا دووخوشکی سهرنجڕاكێش بەناوی (ئان بۆیڵێن) و (ماری بۆیڵێن)، لەگەڵ خێزانەکەیان ئاڕاستەیەكی كوێرانه دهگرنەبەر و ڕکابەریدەکەن بۆ خۆشەویستی پاشایهكی قۆز بەناوی (هێنری شەشەم)، دەرئەنجامەکانی هێز و دەسەڵات بەرەو کام ئاکاریان دەبات....
فیلمی (دوانزە ساڵ کۆیلایەتی) باس لە نەھامەتی ژیانی پیاویێکی ڕەش پێستی ئەمریکی دەکات بە ناوی"سۆلۆمۆن نۆرسب" کە میوزیکژەن بوو و باس لە ژیان و بارودۆخی ڕەشپێستەکان دەکات لە ژێر دەستی سپی پێستەکاندا.
value="چیرۆکی ڕاستەقینەی نێوان دوو کچی ڕەچەڵەک جیاواز دەگێڕێتەوە کە هەمان چارەنووس کۆیاندەکاتەوە لە شەمەندەفەرێکدا یەکتری دەبیننەوە دوای ڕفاندنیان بۆ شوێنێکی نادیار...."
(تۆماس ئەدیسۆن) و (جۆرج وێستینگهاوس) دوو مەزنترین داهێنەر لە سەردەمی پیشەسازیدا، دەکەونە ململانێ و جەنگێکی بیرۆکە و تەکنەلۆجییەوە کە ئەوە دیاریدەکات کارەبا و تەزووی کامیان سەدەی نوێ ڕووناک دەکاتەوە.
value="باس لە داگیرکاریی و زوڵم و ستەمی مەغۆلەکان دەکات بۆ سەر چەند لادێیەك بەسەرکردایەتی (بوروندا خان) لە سەدەی ١٣، بەڵام یەکێك لەو لادێیانە کە ناوی (توکلیا)یە بە زیرەکیی و بەھێزیی و خۆڕاگرییان لە دژی مەغۆلەکان دەوەستن و دەجەنگن بۆ ئەوەی لادێکەیان بپارێزن."
قەڵای ئانسی ئابڵۆقە دەدرێت، جەنەڕاڵ (یانگ مانچون)ـی گۆگۆریۆ داستانێک تۆماردەکات کاتێک بە ٥ ھەزار سەربازەوە بۆ ماوەی ٨٨ ڕۆژ دژی ٥٠٠ ھەزار سەربازی تانگ بەرگری دەکات...
دەکەوێتە ساڵانی ١٩٧٠ کە کۆریا کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی سەرۆک کۆمار "پارک" کە دەستی گرتووە بەسەر دامەزراوەی دەستەی هەواڵگری کۆریا بەشێوەیەکی دیکتاتۆرانە کە لەگەڵ فەرمان ڕەواییکردنەکەیدا گەلی وڵاتەکەی ناڕازی دەکات لە خۆی و مافەکانی پێشێل دەکات.