چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
لەکاتی گەشتێکی ئاسمانیدا فڕۆکەوانێکی ژن بە جانتایەکی پڕ لە بەڵگەنامەی نھێنیەوە ڕووبەڕووی بوونی خراپەکارێک دەبێتەوە لەسەر فڕۆکەکە
گروپێك سەرباز ڕووبەڕووی جەنگێك دەبنەوە لە دوورگەیەكدا، تەواوی ھەوڵی خۆیان دەدەن ھەتاكو زیندوو بمێننەوە،كە جەنگەكە درێژە دەخایەنێت بەو ھیوایەن جەنگەكە ببەنەوە.
بەهۆی چەند ڕووداوێکەوە،دوو گەنجی بە ناوەکانی کۆستیا و ناستیا کە خۆشەویستی یەکترن خۆیان لەسەر ڕووی کەشتیەک دەبینەوە کە خەڵکی لە گەمارۆکەی سەر شاری لینینگراد ڕزگاردەکات، لە شەودا کەشتیەکە ڕووبەڕووی زریانێک دەبێتەوە، وە کاتی کەشتیەکە خەریکە دەستدەکات بە نقوم بوون، دووژمنەکانیان یەکەم کەس دەبن کە دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە.
ڕووداوەکانی فیلمەکە لە ڕاستییەوە وەرگیراوە و باس لە یەکەیەکی تایبەت لە پۆلیسی خوجێی موسڵ دەکات کە بۆ ڕزگارکردنی شارەکەیان لەگەڵ هەزاران شەڕکەری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش دەجەنگن
کۆمەڵە سەربازێکی بەریتانی لەلایەن سوپای نازییەکانەوە بەدیل دەگیرێن، لە نێویشیاندا شەڕکەری بەتوانا، سەرباز (دانی بۆی) ھەیە، کە دەبێت لەپێناو ژیانی خۆی و ھاوڕێکانی شەڕ لەگەڵ شەڕکەرێکی ئەڵمانی بکات.
دزێکی بێنرخ ناچار دەکرێت کە لە نێوان مردن و خۆکردن بە سەرکردەیەکی جەنگدا، یەکێکیان هەڵببژێرێت. یەکەمین ئەرکیشی کاتی نزیکبوونەوەی جەنگ دەستپێدەکات.
لە سەرەتای سەدەی بیست کاتێک ژاپۆن هێرش دەکاتە سەر وڵاتی کۆریا و داگیری دەکات، چەندین جەنگاوەر لە کۆریا هەڵدەستن و سوپای ئازادیخواز دروست دەکەن و دژی داگیرکاری ژاپۆن جەنگێک بەرپا دەکەن بۆ ئازادکردنی وڵاتەکەیان.
لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دووەمدا "جۆ" کە شوانێکی گەنجە یارمەتی کەسانێکی جولەکە دەدات تا لە باشووری فەڕەنساوە بە قاچاغ بیان پەڕێنێتەوە بۆ ئیسپانیا...
پێنج سەربازی کۆنی بەڕەگەز ئەفریقی لەپێناو مانەوە لەژیاندا لە دژی مرۆڤایەتی و سروشت دەجەنگن، کاتێک کەدەگەرێنەوە بەرەو (ڤێتنام) بۆ دۆزینەوەی سەرکردەکەیان و ئەو ئاڵتوونەی کە شاردراوەتەوە
لە سەدەکانی ناوەڕاست پادشایەک دوای ئەوەی سەرزەمینێکی زۆر داگیردەکات و دەسەڵاتێکی زۆری دەبێت، بڕیاردەدات دەسەڵاتی خۆی بەسەر سێ کوڕەکەیدا دابەش بکات و پشوو بدات، بەڵام ئەوەی چاوەڕێی دەکات بەدی نایەت و لە بری ئەوە خیانەت و یاخیبوونێکی زۆر بەرپا دەبێت.