چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
چیرۆكی فیلمه‌كه له هۆلیوود ڕووده‌دات له نێوان ساڵانی 1927 بۆ 1932 و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌كته‌رێكی فیلمه بێده‌نگه‌كان و ئه‌كته‌رێكی گه‌نج، کە عاشقی یەک دەبن. ئەمە لە کاتێکدایە كه سینه‌مای فیلمه بێده‌نگه‌كان به‌ره به‌ره باوی نامێنێت و ئەو فیلمانەی تێیدا قسە دەکرێت جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
باس له ژیانی دوو گه‌نج ده‌كات كه یه‌كتری ده‌ناس و ژیانی یه‌كتری بۆ هه‌میشه ده‌گۆڕن, ئه‌ویش به‌هۆی ململانێ‌یان لهگهڵڕابردوویاندا, دواتر بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نانه‌ت بچوترین سات و شوێنیش ده‌كرێت مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت
لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید - ١٩) پیاوێک دەگەڕێتەوە بۆ کۆریا بەڵام ناچاردەبێت ١٤ ڕۆژ لە کەرەنتین بەسەرببات، کورتە فیلمەکە نیشانمان دەدات چی ڕوودەدات لەبارودۆخێکدا کە پیاوێک و ئافرەتێکی لێک دابڕاو ناتوانن ڕووبەڕوو چاویان بەیەک بکەوێت.
(دان)، قوتابی زانکۆ و پاڵەوانی جیهانی جمناستیک شێواوە و دەیەوێت ژیانی واتادار بکات، دەرفەتێکی بەرەنگاربوونەوە وای لێدەکات ڕێگایەکی ڕووناک لەبەردەم خۆی بدۆزێتەوە
مینۆ هاوسەرەکەی حامید دەبات بۆ بینینی ژنێک بە ناوی سپێدە کە حامید لەگەڵ سپێدە ڕابردوویەکی هاوبەشی هەیە. ئەم دیدارە دەبێتە هۆی بیرهاتنەوەی یادگارییە کۆنەکانیان، ئەو یادگارییانەی کە برینە کۆنەکان نوێ دەکەنەوە.
چیرۆکی دوو ئامۆزایە کە هاوسەرگیرییان کردووە بەڵام بەهۆکارێک جیادەبنەوە و کاتێک باپیرەیان لە سەفەر دێتەوە نابێت بزانێت جیابوونەتەوە و پێویستە ڕۆڵبگێرن
(یۆرك)ی بەدبەخت و دڵڕەق، لە لایەن دایكێكەوە ھەڵگیراوەتەوە و خانەوادەی ڕاستەقینەی پێ ناناسێنێت، (یۆرك) بە پەیوەندییە لابەلاكانی و دەمەقاڵێكانی لەگەڵ دایكی‌دا بەدوای خانەوادەكەیدا دەگەڕێت.
کچێکی گەنجی١٧ ساڵ ناچار دەکرێت کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند بکات لەلایان دایکیەوە بەڵام دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کوڕێکی هەژار لەسەر کەشتی بەناوبانگی تایتانیک
باس لە پەیوەندی نێوان دوو هاوڕێ دەکات، کاتێک کچەکە لە شارەکەی خۆی دەگوازرێتەوە بۆ خوێندنگەی شارێکی تر.