چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
بە یارمەتی ڕاوکەرێکی خەڵاتی ئەڵمانی، بەندەیەکی ئازادکراو دەکەوێتە ڕێگا بۆ ڕزگارکردنی هاوسەرەکەی لەدەستی خاوەنێکی دڕندەی کێڵگەیەکی (میسیسیپی).
کەسێکی نەناسراو کە ھارمۆنیکایەکی پێیە دەچێتە پاڵ ھێزێکی تاوانباران بۆ ئەوەی بێهاوژینێکی جوان لە دەستی بکوژێکی دڵ ڕەق بپارێزێت کە لە ڕێگای ئاسنینی شەمەندەفەر کار دەکات
باس له سێ كهسایهتی زۆر جیاواز دهكات (باش و خراپ و ناشرین), كه بههۆی چاوچنۆكیان بۆ پاره ناچار دهبن پێكهوه ڕێكبكهون له پێناو بهدهستهێنانی بڕێكی زۆر له پاره, كه ههر یهكهیان بهشێك له نهێنی شوێنی پارهكه دهزانێت و ئهمه وایان لێدهكات بهیهوه بهردهوام بن
چەک بە دەستێکی سەرگەردان دوو خێزان لە دژی یەک بەکار دەھێنێت کە بەربەرەکانێ لە نێوانیاندا ھەیە لە شارۆچکەیەکی پەرتەوازە بوو بەھۆی چڵێسی، لووتبەرزی، و تۆڵەسەندنەوە
چیرۆکی کوڕێکی لاو کە دەبێتە گەواهیدەری بەرنگاربوونەوەی 'بیڵی لاو' لەگەڵ سەرۆک 'پات گارێت'
ئەم چیرۆکە بۆ سەدەی نۆزدەهەم دەگەڕێتەوە، کە دەربارەی شوانی مەڕێکە بە ناوی " ئالبێرت ستارک" کە لە شارۆچکەی "ئۆڵد ستەمپ" سەر بە ناوچەی سنوور دەژیت، دوای ئەوەی لە خۆشەویستەکەی جیابۆوە، ویستی ئەوێ جێ بهێڵێت و بڕوات بۆ "سان فرانسیسکۆ". بەڵام لە ڕێگادا چاوی بە ئافرەتێک دەکەوێت بە ناوی "ئانا" و پێکەوە تووشی چەندین ڕووداوی سەرنجڕاکێش دەبنەوە.
ساڵی 1870 لە ئەمریکا، شێتگیری سەرکردەیەکی خراپی دەستەیەک لە جڵەو دەردەچێت کاتێک دانیشتوویەکی ئاشتیخوازی ئەمریکی تۆڵەی مردنی خێزانەکەی دەکاتەوە، دواتر کاتێک یەکێک لە دانیشتوانی شارۆچکەکە ترسنۆکانە خیانەتی لێدەکات ناچار دەبێت بەتەنھا دوای چەتەکان بکەوێت و بیانکوژێت
لە کاتێکدا کە دانیشتوانی 'دێدوود' کۆبوونەتەوە بۆ ئاهەنگگێڕانی یادەوەری ویلایەتی 'داکۆتا' لە ساڵی ١٨٨٩، بەریەککەوتن ڕوودەدات لەنێوان خاوەنی مەیخانەو یانەی شەوانە 'ئاڵ سوێرنجین' لەگەڵ مارشاڵ 'سێس بۆڵۆک'ی ئەفسەری پۆلیس.هەروەها ئەم فیلمە جەختدەکاتەوە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ناو زنجیرە درامای'دێدوود' بە شێوەی فیلم!