چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
ئهم فیلمه سینهماییه باس له تهمهنی لاوێتی كچێك و گهورهبوونی له سهردهمی شا و شۆڕشی ئێران و جهنگی ئێران و عێراق دهكات و پاشان ڕوو له ئهوروپا دهكات . توشی نههامهتیهكی زۆر دهبێت
باسکردنی ژیاننامەی قورئان خوێنی بەنێوبانگی جیهانی ڕەعد کوردی، کە لە سەرەتاوە باسی دەکات چۆن ڕەعد کوردی چووە نێو دونیای قورئان خوێندن
باس لە (لۆو سالۆمێ)ی گەنج دەكات كاتێك ئاشنا دەبێت بە (فریدریك نیتچە) و (پاوڵ ڕێلكێ)، ھەروەھا (ئێرنست فایفەر)ی لاو یارمەتی (لۆو سالۆمێ) دەدات چیرۆكی ژیانی بنووسێتەوە.
(پوورنا مالاڤات) لە خێزانێکی هەژار لەدایک بووە، کە خێزانەکانیان کچەکانیان لە تەمەنێکی منداڵیاندا لە خوێندنگە دەردەهێنن و هاوسەرگیریان پێ دەکەن، دوای ئەوەی دەچێتە خوێندنگەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەرفەتی ئەوەی پێدەدرێت بڕوات بۆ سەرکەوتن بەسەر چیایی (ئیڤرێست)دا
لە كاتێكدا وەكو خزمەتكار لە ماڵی "یۆھانس ڤێرمەر"ی نیگاركێشدا كار دەكات؛ "گرێت" لێی نزیك دەبێتەوە و دواتریش دەبێتە ڕووخساری دیارترین تابلۆی نیگاركێشەكە، كە تێیدا گوارە مروارییەكەی ھاوژینی نیگاركێشەكە لە گوێ دەكات.
(ئۆسکار شیندلەر) پیاوێکی ئەڵمانی خاوەن کارگەیەک و ئەندامێکی یەکێتی نازییە کە هەوڵ دەدات فەرمانبەر و کرێکارە جولەکەکانی ڕزگار بکات لەدوای بینین و زانینی ئەوەی سەرجەم جولەکەکان لەلایەک ئەڵمانییەکانەوە زۆردارییان لێ دەکرێت و دەچەوسێنرێنەوە و ئەشکەنجە دەدرێت بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە !
"وێنەکێش (گێردا وێگنەر)، داوا لە هاوسەرەکەی دەکات بۆ ئەوەی وەکو مۆدێلێکی ڕەگەز مێینە خۆی دەربخات بۆ یارمەتیدانی لە وێنەکێشانەکانیدا.شتەکان بە ئاکارێکی چاوەڕواننەکراودا دەڕۆن کاتێک ئەم ڕۆڵگیڕانە هانی (ئاینەر) دەدات بۆئەوەی کەسایەتییە دامرکاوەکەی ناخی بهێنێتەوە بوون."
فیلمەکە باس لە سەردەمی پاشا (هێنری شەشەم) دەکات کە فەرمانڕەوای (ئینگڵتەرا) بووە، لەم نێوەندەدا دووخوشکی سهرنجڕاكێش بەناوی (ئان بۆیڵێن) و (ماری بۆیڵێن)، لەگەڵ خێزانەکەیان ئاڕاستەیەكی كوێرانه دهگرنەبەر و ڕکابەریدەکەن بۆ خۆشەویستی پاشایهكی قۆز بەناوی (هێنری شەشەم)، دەرئەنجامەکانی هێز و دەسەڵات بەرەو کام ئاکاریان دەبات....
فیلمی (دوانزە ساڵ کۆیلایەتی) باس لە نەھامەتی ژیانی پیاویێکی ڕەش پێستی ئەمریکی دەکات بە ناوی"سۆلۆمۆن نۆرسب" کە میوزیکژەن بوو و باس لە ژیان و بارودۆخی ڕەشپێستەکان دەکات لە ژێر دەستی سپی پێستەکاندا.
ئەم فیلمەلە ڕۆمانی (عاشقەکە)ی مارگرێت (دۆراس)ی ژنە نووسەری فەڕەنسیەوە وەرگیراوە، کە تێیدا باس لە تەنیایی کچێکی پازدە شازدە ساڵان دەکات، کچێک کە ژیانێکی ناجێگیری هەیە هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە، کۆمەڵگا و خێزانەکەی خۆی دژین، کەسایەتی سەرەکی ناو چیرۆکەکە (دۆراس) خۆیەتی، ئەوکات کە کچێکی پازدە ساڵە و بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی پیاوێکەوە کە ١٢ ساڵ لە خۆی گەورەترە...