چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
زیانە گەورەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بزانە لەسەر مرۆڤەکان، کە تیایدا هەر خاوەن ئەزموونێک ئاگادارت دەکاتەوە لەو شتانەی کە دروستیان کردووە.
باسکردنی ژیاننامەی قورئان خوێنی بەنێوبانگی جیهانی ڕەعد کوردی، کە لە سەرەتاوە باسی دەکات چۆن ڕەعد کوردی چووە نێو دونیای قورئان خوێندن
گەشتی کات ڕاوەستانێکە لەسەر مەرگ و ژیان، زانست و ڕۆحانییەت، زۆر شتی دیكەش. باسی گەردوون دەکات لە سەرەتاوە ھەتاكو لەناوچوونی. تێرنس مالیکی دەرهێنەر بۆ ماوەی چل ساڵ کاری لەم فیلمەدا کردووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە یەکێکە لە مەزنترین خەونەکانی.
باس لە تیپێکی وەرزشی سکێتی هۆکی کچان دەکات و ئەو کێشانە دەخاتە ڕوو کە لە کاتی ڕۆشتنیان بۆ پێشبڕکێی ئاسیایی لە کۆریای باشور دێتە ڕێیان
زانایان دووبارە هەلومەرجەکانی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە دروست دەکەنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی هەموو ماددە و ئاشکراکردنی نهێنییەکانی گەردوون
وەبەرهێنێکی بلیۆنێری چینی بڕیاری کردنەوەی کارگەیەکی نوێ لە ئۆهایۆ دەدات، هەروەها ۲۰۰۰ هەلی کار دەڕەخسێنێت وە لەناو کارگەکەدا چەندین چیرۆکی تێکۆشان بوونی هەیە کاتێک تەکنەلۆجیایی چینی دەگات بە ئەمریکیەکان...
فیلمێکی بەڵگەنامەییە سەبارەت بە ڕۆژنامەنوس "وەعد ئەلخەتیب" کە هەڵدەستێت بە ڤیدیۆکردنی تەواوی ژیانی خۆی بۆماوەی پێنج ساڵ لەناو تەنگەژییەکان و بۆمباراننکردنەکانی سوریادا، نیشاندانی تەواوی ئازار و مەینەتییەکانی ناو جەرگەی جەنگ و بێ بەزییەکانی ڕژێمی سوریا لە حەلەب و ڤیدیۆکردنی تەواوی ساتە بەئازارەکانی میللەت لەناو هەموو ئەمانەدا ئاشقی پزیشکێک دەبێت و دواتر کچێکی دەبێت بەناوی "سەما" و ئەم فیلمە پەیامێکی ئاشتییانەیە بۆ هەموو منداڵانی سوریا، دیمەنەکان ڕاستەقینەن و گوزارشتی ڕاستی ژیانی خۆیانە..!