چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
تەنھا ڤیدیۆیەکی پێنج خولەکیم دەویست تا دواتر بتوانم بەرگری لە ژن و منداڵەکەم بکەم بەڵام نەیانھێشت...
چیرۆکی منداڵێکە کە گەیشتووە بە تەمەنی ٦ ساڵان و هێشتا ناتوانێت قسەبکات و هەمووان پێی ڕادەبوێرن و بە کەسێکی گێلی دەزانن، جگە لە دایکی کەس ئاگاداری نییە و بە گشتیش کەس لە کێشەکانی تێناگات، تا ئەوەی ڕۆژێک لە ماڵ دەڕواتە دەرەوە.
هەوڵ و ماندووبون و فیداکاری دایکێک لەبەرامبەر خولیاو ئارەزووی منداڵەکەی و ڕزگارکردنی گیانی...
(خەسرەو)، ڕۆڵی سەرەکی ئەم فیلمە بە ڕۆڵگێرانی (شهاب حسینی)، بە نەخۆشی دوو جەمسەری گیرۆدەیە و لەگەڵ خوشکەکەی دەژی، بەهۆی بارودۆخ خوشکەکەی ئەو ناچار دەبێت بە سەفەر کردن و خەسرەو ناچار دەبێت ماوەیەک لە ماڵی براکەی (ناسر) کە پزیشکی ددانە بژی لەم ماوەیەدا ڕووبەڕووی چەند گیروگرفتێک دەبێتەوە...
کۆمەڵێک هاوڕێ گەشتێک دەکەن بۆ شومال، هاوڕێکانی ئەحمەد کە لەدوای چەند ساڵێک لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە دەیانەوێت ژنی بۆ بهێنن بۆ ئەم مەبەستە بانگهێتی ئیلـی دەکەن بۆ گەشتەکە، بەڵام ونبوونی ئیلـی ڕووداوەکان دەگۆڕێت...
مینۆ هاوسەرەکەی حامید دەبات بۆ بینینی ژنێک بە ناوی سپێدە کە حامید لەگەڵ سپێدە ڕابردوویەکی هاوبەشی هەیە. ئەم دیدارە دەبێتە هۆی بیرهاتنەوەی یادگارییە کۆنەکانیان، ئەو یادگارییانەی کە برینە کۆنەکان نوێ دەکەنەوە.
چیرۆکی دوو ئامۆزایە کە هاوسەرگیرییان کردووە بەڵام بەهۆکارێک جیادەبنەوە و کاتێک باپیرەیان لە سەفەر دێتەوە نابێت بزانێت جیابوونەتەوە و پێویستە ڕۆڵبگێرن
یونس شۆفێری تاکسییە و ڕۆژێک لەکاتی کارەکەیدا یارمەتی ژنێکی گەنجی دووگیان دەدات تا بیگەیەنەتە نەخۆشخانە... بێئاگا لەوەی کە لە نەخۆشخانەدا ڕوداوانێکی زۆر چاوەڕێی دەکات، پزیشکان و پەرستارانی نەخۆشخانەکە گومانێکی زۆریان هەیە دەربارەی پەیوەندی نەخۆشەکە و شۆفێری تاکسیەکە بەڵام وەڵامی شۆفێرەکە بۆ ئەمان تەنها بێدەنگییە...
تەرانە و ئەمیر ژن و پیاوێکی 34 و 37 ساڵە، لە شەوی لەدایک بوونی ئەمیر تووشی ڕوداوێک دەبن و بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ئەم ڕوداوە، دەکەونە ڕێگایەکی ئاڵۆزەوە کە هەرچەند زیاتر بەرەو پێش بڕۆن، هەلی گەڕانەوەیان کەمتر دەبێت...