فیلمەکان
كۆمێدی - درامی

(ئیڤان) و (ڤاندا) بۆ بەسەربردنی مانگی ھەنگوینییەكەیان سەردانی (ڕۆما) دەكەن، لەناكاو (ڤاندا) ون دەبێت و بەدوای شێخی سپیدا دەگەڕێت كە پاڵەوانی ئۆپێرایەكە، (ئیڤان) لەگەڵ دیارنەمانی ھاوژینەكەیدا دەجەنگێت.

7.2
درامی

بەڕێوبەرێک دوای ئەوەی سی ساڵی بەردەوام کاری کردووە، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە دەبێت و لەدوای ئەوە بیر لە ژیانی پێشووی و ئەو ماوەیە دەکاتەوە کە ماویەتی لە ژیاندا، بۆیە بڕیار دەدات کارێک بکات کە چێژ لەو شەش مانگە ماوەی ببینێت پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات.

8.3
تاوانكاری - درامی - جۆرێكه‌ له‌ فیلمی تاوانكاری

هەلێک و ڕوداوێک دەبێتە هۆی ئەوەی پسپۆڕێک لەفیزیای ناوەکی گەورەترین مادەی نهێنی بفرۆشێتە ڕووسیەکان بۆ ئەوەی لە پشکنینی ئێف بی ئای دەربچێت و بەردەوام بێت لە ڕاکردن

6.7
درامی

ئەمبێرتۆ پیاوێکی بێ کەسی خانەنشینی دەوڵەتە ، کە مووچەکەی بەشی بەڕێوەبردنی گووزەرانی ناکات ھاوکات لە ژووری ئوتێلێک نیشتەجێیە کە خاوەنەکەی ئافرەتێکی گەنجی خراپەکارە و ھەمیشە بڕیارەکانی دژی ئەمبێرتۆن ئەمبێرتۆ بێ کەس و خێزانە و ھەموو ئەوەی ھەیەتی تەنھا سەگەکەی ' فڵایک 'ـە کە خۆشەویستییەکی ڕاستەقینە لە نێوانیان ھەیە و ھەرگیز بەبێ یەکتر ھەڵناکەن .

8.2