چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
باس له یاریزانێكی لێهاتووی پێشووی یاری تێنس دهكات, كه خاوهنی هێز و ناوبانگێكی زۆره بهڵام له خۆشهویستی كهمه, كاتێك بۆی دهردهكهوێت كه هاوسهره دهوڵهمهندهكهی ناپاكی لێدهكات, بڕیار دهدات وانهیهكی باشی دابدات و تهنانهت بیر له كوشتنیشی دهكاتهوه
وێنەگرێکی لێهاتوو بەهۆی شکانی قاچییەوە لەماوەی چاکبوونەوەی لە ماڵەکەیدا دەمێنێتەوە، بەھۆی بێزارییەوە دەست دەکات بەسیخوریکردنی دراوسێکانی؛ بەڵام ئەو سیخوریکردنە ئەنجامێکی شۆکهێنەر بەدوای خۆیدا دەھێنێت.
دوای ئەوەی ڕێگرەکان بڕیارە هێرش بکەنە سەر گوندێکی بێ دەسەڵات، خەڵکی گوندەکە بڕیار دەدەن چەند سامۆرایەک بە کرێ بگرن و لەبری خواردن و جێگای مانەوەدا، ئەوان لە ڕێگرەکان ڕزگار بکەن دوای گەڕانێکی زۆر حەوت سامۆرای پێکەوە لەگەڵ خەڵکی گوندەکە یەکدەگرن دژی ڕێگرەکان
ئاژەڵانی مەزرایەک بەسەرکەوتوویی یاخیدەبن بەسەر خاوەنە مرۆڤەکەیاندا، لە پاش ئەوە چەوسانەوەو ستەمکاری زۆر زیاتر لەناوخۆیاندا سەری هەڵدەدات.
دایکە دڵڕەقەکەی بە وەرگرتنی ١٠ ھەزار لیرە گاڵسۆمــینا'ـی کچ دەفرۆشێت بە زامپانۆی دڵڕەق بە ناو ئەوەی کە لەگەڵ زامپانۆ دەتوانێت بۆ ھەموو شوێنێک بگەڕێن و پێکەوە نمایشی سێرک ئەنجام بدەن , بەڵام لەم نیوەندەدا قوربانی ھەمیشەیی گاڵسۆمینا دەبێت بەھۆی ڕەفتارە خراپەکانی زامپانۆوە ..