فیلمەکان
درامی - ڕۆژئاوایی

چەک بە دەستێکی سەرگەردان دوو خێزان لە دژی یەک بەکار دەھێنێت کە بەربەرەکانێ لە نێوانیاندا ھەیە لە شارۆچکەیەکی پەرتەوازە بوو بەھۆی چڵێسی، لووتبەرزی، و تۆڵەسەندنەوە

8.0
كۆمێدی

value="ئەم فیلمە بە دەستپێکی ژانەری [کۆمێدیای-ڕەش] دادەنرێت لە مێژوودا؛ وە فیلمێکی دژە-جەنگییە. چیرۆکی فیلمەکە باس لە پاش-جەنگی دووهەمی جیهانی و، جەنگی ساردی نێوان یەکێتی سۆڤییەت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا دەکات. جەنەڕاڵێکی پلەنزمی بنکەی هێزی ئاسمانی ناوچەی "بێرپلسن"ی ئەمێریکا، بەناوی جەنەڕاڵ (جاك ڕیپەر): فرمان بە فڕۆکە مەشقپێکراوەکانی چەکی ئەتۆمی دەکات کە پلانی "ئاڕ" جێبەجێبکەن و لەماوەیەکی کوورتدا بەچەکی ئەتۆمییەوە هێرش بکەنە سەر وڵاتی ڕووسیا. لەئاکامدا سەرۆکی وڵات و کۆمەڵێك جەنەڕاڵ و سەرۆك وەزیریی ئەمێریکا؛ لە [ژووری جەنگ]دا کۆدەبنەوە تاوەکو تاوتووێی بابەتەکە بکەن و هێرشە لەناکاوەکە و فڕۆکەکان بگەڕێننەوە ..."

8.4