چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
باس له سێ كه‌سایه‌تی زۆر جیاواز ده‌كات (باش و خراپ و ناشرین), كه به‌هۆی چاوچنۆكیان بۆ پاره ناچار ده‌بن پێكه‌وه ڕێكبكه‌ون له پێناو به‌ده‌ستهێنانی بڕێكی زۆر له پاره, كه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێك له نهێنی شوێنی پاره‌كه ده‌زانێت و ئه‌مه وایان لێده‌كات به‌یه‌وه به‌رده‌وام بن
ژیان؛ لەنێو ڕوانینی «کەرێک»دا. ئەم فیلمە باس لە گووزەرانی کەرێك دەکات. هەندێك کەس دەڵێن کوورتەیەکە لەژیان و، ئازارەکان و هەتا لەخاچدانی مەسیحیش. هاوڕێ و هاوژینی کەرەکە کەسێکە بەناوی (ماغی-ماری) بەهەمان شێوەی مەرییەمی دایکی مەسیح. هەروەها کەرەکەش (عیسا-مەسیح)ە، و ئازار و نەهامەتییەکانی ئەومان پێدەگەیەنێت. تەواوی میوزیکی ئەم فیلمە؛ پارچەیەکە لە «سۆناتای پیانۆ-Piano Sonata»ی فرانز شیوبێرتی نەمسایی، هاوسات چیرۆکی فیلمەکە، لە ناوەڕۆك و پەیامی ڕۆمانی «گەمژە»ی فیۆدیۆر دۆستۆیێڤسکی ڕووسیایی وەرگیراوە.
چیرۆکی فیلمەکە باسی ئەکترێسێک دەکات بە ناوی (ئیلیزابێث) کە لەناکاو لە نواندن و قسە کردن دەوەستێت، و پزیشکێکی دەروونی پەرستارێک ڕادەسپێرێت بەناوی (ئاڵما) بۆ ئاگاداربوون لە (ئیلیزابێث