فیلمەکان
كۆمێدی - درامی
Stranger Than Paradise (1984)
كورته‌ فیلم - به‌ڵگه‌ نامه‌یی
Karin's Face (1984)
سه‌ركێشی - خێزانی
Nausicaä of the Valley of the Wind (1984)
تاوانكاری - درامی
Once Upon a Time in America (1984)
ژیانامه‌ - درامی - مێژویی
Amadeus (1984)
كۆمێدی - درامی
Stranger Than Paradise (1984)
كورته‌ فیلم - به‌ڵگه‌ نامه‌یی
Karin's Face (1984)
سه‌ركێشی - خێزانی
Nausicaä of the Valley of the Wind (1984)
تاوانكاری - درامی
Once Upon a Time in America (1984)
ژیانامه‌ - درامی - مێژویی
Amadeus (1984)
كۆمێدی - درامی

(ویلی) و (ئێدی) ژیانێكی دووبارە و بێ سەروبەرە لە (نیویۆرك) بەسەر دەبەن، پاش سەردانێكی لەناكاوی (ئێڤا)ی ئامۆزای (ویلی)؛ دوو ھاوڕێكە بەرەو (فلۆریدا) ڕێگە دەگرنە بەر ھەتاكو ژیانێكی شیاوتر بدۆزنەوە یاخود لایەنی كەم كەمێك ئازار و بێزارییان كەم بكەنەوە.

7.5
سه‌ركێشی - خێزانی

بەهۆی جەنگێکی تۆقێنەرەوە بەشێکی گەورەی جیهان لەناو چوو، ئەو کۆمەڵە مرۆڤانەی لە ژیاندا ماون لە چەند ناوچەیەک دەچن کە وەک دارستانی ژەهراوی وان گەنجێک بە ناوی (نوسیکا) لە دۆلی بایەک دەژی و دەتوانێت قسە لەگەڵ قالۆنچە زەبەلاحەنەدا بکات کە لە دارستانە مەترسیدارەکەدا دەژین بە ڕێنوێنی جەنگاوەرێکی ڕابردوو بەناوی لۆرد (یوپا)، (نوسیکا) دەیەوێت هەسارە تێک شکاوەکەی ساڕێژ بکاتەوە و ئاشتی بەر پا بکات

8.1
درامی

منداڵێکی بچووک ئاواتی ئەوەیە لە ئێران بڕوات و کۆچ بکات بۆ دەرەوەی وڵات، ئەو کاری ڕۆژانەی دەستفرۆشی و کۆکردنەوەی خاشاک و شوشەیە، کەم کەم ئەزموونی ڕۆژگار دەکات هەر لە تەمەنی منداڵییەوە.

7.8
تاوانكاری - درامی

چیرۆکی ژیانی دەستەیەك چەتەی جوولەکە لە شاری "نیویۆڕك". لەمنداڵییەوە، هەتاوەکو پێگەیشتن و پیشاندانی ئەزموون و بەربەستەکانی ژیانیان و کاتی جیابوونەوەیان لەیەکدی. پاش ٣٥ ساڵ، بەهۆی بانگهێشتنامەیەکی گوماناوییەوە یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ شارەکە و یادەوەرییەکانی دەکەوێتەوە یاد، پەشیمانی خۆی بۆ ژیانی ڕابردووی دەردەبڕێت.

8.4
درامی

باس لە ژنێکی پیر و کوڕەکەی، مامۆستایە، پەرستارێکی گەنج و خوشەویستەکەی دەکات کە خانووە بچووکەکەی هەنگاری بەش دەکەن

7.3
درامی

تڕاڤیس هێندەرسن پیاوێکی وێڵ و دێوانەیە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە ون بووە و ژیانی لە بیابانەکان بە ڕۆیشتن بە پێ بەسەر دەبات دواتر بەهۆی براکەی دێتەوە ژیانی ئاسایی خۆی و دەست دەکات بە یەک خستنەوەی خێزان و ژیانی خۆی و منداڵەکەی

8.1
ژیانامه‌ - درامی - مێژویی

‎ژیان، سەرکەوتن وکێشەکانی ٭وۆڵف گانگ ئەمادیۆس مۆزارت لەلایەن ئەنتۆنیۆ سالێری یەوە دەگێڕدرێتەوە‌ کە لەهەمان سەردەمی ئەودا ژیاوە و بە شێوەیەکی شێتانە بەخیلی بە بەهرەکەی مۆزارت بردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دەبێت بیکوژێت.

8.3