فیلمەکان
درامی - خه‌یاڵی - ڕۆمانسی

value="دوو فریشتە بە ناوەكانی (دامێڵ) و (كاسێڵ)؛ بە شەقامەكانی بەرلیندا دێن و دەچن، ھاوڕێیەتی مرۆڤەكان دەكەن و گوێیان لە خەم و ھیوا و ئارەزووەكانیان دەبێت بەبێ ئەوەی مرۆڤەكان بیانبینن، پاشان (كاسێڵ) لەگەڵ خاتوونێكی تەنافبازدا دەكەوێتە خۆشەویستییەوە و دەیەوێت لە فریشتەوە ببێت بە مرۆڤ."

8.0
درامی

value="(ڤیتێك) خوێندکاری کۆلێژی پزیشکییە دڵنیانییە لەوەی ئایا دەیەوێت خوێندنەکەی تەواو بکات و ببێت بە پزیشك و بچێتە ڕیزی کۆمۆنیستەکانەوە یاخود یاخی ببێت لە دژی کۆمۆنیستەکان."

7.9
درامی

پیاوێک بە ناوی نەسیم، ئاوارەیەکی ئەفغانییە و ژنەکەی نەخۆشە، دەیەوێت کارێک پەیدابکات بەڵام دۆخی ژنەکەی مەترسیدارە و بە کاری سادە بە زوویی چارەسەر ناکرێ، بەڵام دوای ئەوەی دەزانرێ کە نەسیم پاڵەوانی پاسکیلسواری ئەفغانستان بووە، پێشبڕکێیەک دروست دەکەن و خەڵکی گرەو لەسەر بردنەوە یان دۆڕاندنی نەسیم دەکەن، ئەو دەیەوێت براوەبێت و بە پارەی پێشبڕکێکە چارەی هاوسەرەکەی بکات.

7.3
درامی

منداڵێکی قوتابی بۆی دەردەکەوێت دەفتەری هاوڕێکەی بەهەڵە هێناوە، لەبەر ئەوە لە ماڵ دەڕواتە دەرەوە تاوەکو  دەفتەرەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە، بەڵام ڕێگای سەخت و پڕ جەنجاڵی و کاتێکی زۆر کەمی لەبەردەستە

8.1
درامی

سولەیمان بەهۆی نەبوونی و برسێتییەوە بەرەو شار کۆچ دەکات لەگەڵ ( نەمەکی ) برای کە کێشەی مێشکی هەیە و جیاوازە لە کەسانی دەوروبەری بەهۆی ئەوەی ژیانی شار ئاڵۆزترە لە لادێ بۆیە سولەیمان و نەمەکی تووشی چەند کێشەیەک دەبنەوە.