چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
فیلمەکە بە گشتی سەرنجی لەسەر چەند ڕووداوێکە لە هەمان شار و بەنزیکەیی لە هەمان شوێندا کە هەر ڕووداوێکیان بە شێوازێک پەیوەندی بەوەی تریانەوە هەیە و هەر ڕووداوێک دەست تێوەردانی دەبێت لە ڕووداوێکی تردا و پەیوەندیەک لە نێوان یەکتری درووست دەکەن، ڕووداوەکانیش پێکدێن لە چەند کەسێک کە بریتین لە : دوو چەتەی شاری "لۆس ئەنجلس"، هاوسەری سەرۆک مافیایەک، بۆکسبازێک، لەگەڵ دوو هاوسەری دز و جەردە.
بایسۆن، دڕندەترین ئیمپڕاتۆری گەردوون ماوەی ساڵەهایە بەدوای مەزنترین جەنگاوەری گەردووندا دەگەڕێت و لەکۆتاییدا یەکێک دەدۆزێتەوە، بەڵام ئەوە نییە کە بیری لێ دەکردەوە
(ئەیس ڤێنتۆرا)، لێکۆڵەرێکی شارەزای تایبەتە بە دۆزینەوەی ئاژەڵە وونبوەکان، کاتێک دۆلفینێک وون دەبێت، (ئەیس) شارەزایی خۆی وەکولێکۆڵەرێک بەکاردەھێنێت بۆ دۆزینەوەی و چەندین سەرکێشی ئەنجام دەدات.
هیوا شتێکی باشە لەوانەیە باشترین شتیش بێت، شتە باشەکانیش هەرگیز لەناوناچن، (ئاندی) زیندانییەکی بەندینخانەی(شاوشانک)ە، لەگەڵ هەموو ناداپەروەری و سەختییانەی چواردەوری هێشتا ئومێد و هیوای بەئازادی هەیە و بۆ هەمووانی دەسەلمێنێت کەلەگەڵ بوونی هیوادا هیچ شتێک مەحال نییە
فۆرێست گەمپ، پیاوێک کە خاڵەکانی ژیری کەمن، دەڕواتە نێو سوپاوە بۆ خزمەتکردن کە لەوێ چاوی بە دوو کەس دەکەوێت بەناوی دان و بۆبا، بەپێی کات پەیوەندیەکانیان بەهێزتر و قووڵتر دەبێتەوە، فۆرێست ناتوانێت بوەستێت لە بیرکردنەوە لە هاوژینە منداڵیەکەی بەناوی جێنی کە ژیانی تێکچووە.
ماتێلدای تەمەن دوانزە ساڵ پاش ئەوەی خێزانەکەی ئەکوژرێن ،بکوژێکی پیشەگەر بە ناوی لیۆن بە دوو دڵییەوە لای خۆی دەیھێڵێتەوە و فێری چۆنیەتی کوشتنی دەکات بۆ ئەوەی تۆڵە بکاتەوە
ساڵ 1990 له گوندێكى بچووكى ههنگاريادا كۆمهڵه خهڵكێك دهژين، له ژێر ڕيژنهى بارانى پاييزا تهنيا چاوهڕوانيى ئهوان گۆڕانى وهرزهكانه و ...
"سپی کە لەسەر ڕەنگی ئاڵای فڕەنسا و، درووشمەکانی (ئازادی، یەکسانی، برایەتی) بوونیادنراوە، چیرۆکی جیابوونەوەی پەنابەرێکی پۆڵاندییە لە هاوسەرە فڕەنسییەکەی. پاش ئەوەی هەموو شت لەدەست دەدات؛ لە ڕێگەی تۆڵەوە دەیەوێت "یەکسانیی" دەستەبەر بکات."
سوور، کە لەسەر ڕەنگی ئاڵای فڕەنسا و، درووشمەکانی (ئازادی، یەکسانی، برایەتی) بوونیادنراوە، چیرۆکی پەیوەندییەکی نائاسایی پیرە دادوەرێکی خانەنشین و کچێکی لاوە. بۆندێکی سەیر و بابەتی ناجۆر لێکیان نزیک دەکاتەوە سەرەڕای جیاوازییەکانیان. چەند پرسیار و لایەنێکی بنەڕەتیی ژیان و کێشەکان دەوروژێنێت و لە ڕوانگەی کۆدە ئاکار (مۆڕاڵ) ـییەکانەوە بەرچاوی بینەریان دەخات."