چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
(لوسی) كچە بلیتفرۆشێكی تەنھایە كە لە وێستگەیەكی شەمەندەفەردا كاری فرۆشتنی بلیت دەكات، خەون بەوەوە دەبینێت شاسواری خەونەكانی بدۆزێتەوە، (پیتەر) لە وێستگەكەدا تووشی ڕووداوێك دەبێت و ژیانی (لوسی) دەگۆڕێت.
بەڕێز (واتسۆن) تازە لە مەڕاسیمی ناشتنی هاوسەرەکەی گەڕاوەتەوە، لە وێستگەی شەمەندەفەرەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەلایەن گروپێکەوە کچەکەی دەستبەسەردەکرێت و ناچار دەکرێت بە کوشتنی پارێزگار و تەنها ٧٥ خولەکیشی لەبەدەستە بۆ ئەنجامدانیکارەکە.
(مارتی مکفڵای)، قوتابیەکی ئامادەیی ١٧ ساڵان، بە هەڵە ٣٠ ساڵ دەگەڕێتەوە ڕابردوو لە نێو ئۆتۆمبێلێکی (دیلۆریەن)ی گەشتکەر بە کاتدا کە داهێندراوە لەلایەن هاوڕێ نزیکەکەیەوە، زانای نامۆ دکتۆر (براون).
(وودی) کە دڵخوازترین بوکەڵەی (ئاندی)ــە نیگەران دەبێت دەربارەی ئەوەی کە بوکەڵە نوێکەی (ئاندی) کە لەیادی لەدایکبوونی بەدیاری بۆی هاتووە شوێنی ئەو بگرێتەوە، بۆیەش هەوڵدەدات لە نرخی کەمبکاتەوە
کاتژمێرێک و نیو ماوە بۆ سەری ساڵ، کچێکی بچووک بۆ کڕینی ماسییەکی ١٠٠ تمەنی ٥٠٠ تمەن لە دایکی وەردەگرێ و لە ڕێگادا پارەکەی ون دەکات و ترسی توڕەبوونی دایکی دڵی دادەگرێت و بە گریانەوە بەدوای پارەکەیدا دەگەڕێت و لەم کارەشدا براکەی یارمەتی دەدات لە کاتی گەڕاندا لەگەڵ چەند کەسێک ڕووبەڕوو دەبێتەوە و پێکەوە گفتوگۆ دەکەن.
(ویڵیام واڵاس) یاخیبووی (سکۆتلەندی)، دوای ئەوەی ئینگلیزەکان ھاوسەرەکەی دەکوژن، (واڵاس) لە تۆڵەی ھاوسەرەکەی دەست دەکات بەھەڵگیرساندنی جەنگێک لەدژی ئینگلیزەکان و ھەوڵی یەکگرتنی ھۆزە (سکۆتلەند)یەکان دەدات بۆ سەرکەوتن لەجەنگەکە، بەڵام چەندین جارناپاکی لێ دەکرێت.
ئەمە چیرۆکێکی خۆشەویستی نێوان کچێکە (کە زۆر حەزی بە خوێندنەوەی پەرتووک دێت) لەگەڵ کوڕێک کە وای لێدەکات سەردانی هەموو ئەو پەرتووکخانانە بکات کە ئەو هەڵی دەبژێرێت
باس له چیرۆكی خۆشهویستی نێوان كچ و كوڕێك ئهكات, كه به شێوهیهكی ڕێكهوت له شهمهندهفهردا یهكتری دهناسن و دهبێته جوانترین ڕێكهوتی ژیانیان
نەناسراوێکی دانا دەست بە کوشتنی کەسانێک دەکات بەپێی حەوت گوناهە گەورەکەی (دانتێ)، دوو پشکنەر یەکێکیان نوێ و ئەوی تریان پیر، هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن