چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
سەید غەریب-ی وێنەگر لە ناوچەکەی خۆیەوە کۆچ دەکات بۆ قاهیرە، بۆ گەڕان بەدوای شوێنێک نزیک لە کۆلێژی پزیشکی کە کچەکەی (تەهانی) لەو کۆلێژە وەرگیراوە. ئاشنابوونی تەهانی بەو چینە ئەرستۆکراتییە تووشی شۆکی دەکات، دواتر دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کوڕی یەکێک لە گەورە بازرگانەکانی میسڕەوە.
هیوا ئەکبەری دوای تێپەڕبوونی یانزە ساڵ لە ون بوونی هاوسەرەکەی لە جەنگدا، بڕیار دەدات لە ناوچەکانی جەنگ و ئەو ماڵەی کە ئەوکاتە لەگەڵ هاوسەرەکەی تێیدا ژیاوە، بگەڕێت.
گروپێکی فیلمسازی بۆ دروستکردنی فیلمێک پێویستیان بە دیمەنی مەراسیمی بەخاک سپاردنە و بۆ ئەو مەبەستە لە تارانەوە دەڕۆنە گوندەکانی کرماشان و لەوێ چاوەڕوانی مەرگی پیرەژنێکن، بەڵام خەڵکی گوندەکە وادەزانن ئەوان بۆ دۆزینەوەی خەزێنە هاتوون. لە کۆتایی فیلمەکە بەهۆی ڕووداوەکانەوە کاراکتەری فیلمەکە فەلسەفەی ژیان و مەرگی بۆ دەردەکەوێت.
value="كاتێك (وودی) دهدزرێت لهلایهن كهسێكی چاوچنۆكی كۆكهرهوهی بوكهڵهوە، (بهز) و هاوڕێكانی دهگهڕێن بهدوایدا بۆئهوهی ڕزگاری بكهن، (وودی)ـیش لهههمان كاتدا ههڵدهخهڵهتێندرێت و دهیانهوێت ههڵیبگرن له مۆزهخانهیهك."
value="قوتابیەکی نابینا دوای وانەخوێندن لە قوتابخانەی نابینایان، دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە"
فریشتە و رویا دوو هاوڕێی کۆنن، رویا لە خێزانێکی دەوڵەمەندە. فریشتە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆ و یارمەتیدانی خێزانە کەم دەرامەتەکەی، ڕازی دەبێت بە هاوسەرگیری ناچاری لەگەڵ “ئەحمەد”. لەم نێوەندەدا “حەسەن” کە گەنجێکی نالەبارە و لەهەموو جێیەک بەدوای فریشتەوەیە و دوای ١٣ ساڵ و ئازادبوون لە بەندیخانە بەسۆراغی فریشەتەو ئەحمەدی هاوسەری دێت و ...
ئەندازیار خاکپوور کە بڕیارە ببێتە جێگری وەزیر، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی دروستکراوەوە، دەنێردرێتە نەخۆشخانەی تاران. هاوڕێکەی کە ئەندازیار مەحمود بەسیرەتە، لە زنجانەوە بۆ سەردانکردنی ئەو دێتە تاران، لەگەڵ پەرستارێکی ئەو نەخۆشخانەیە یەکتری دەناسن، کە ناوی سیما ریاحی یە، ئەم پیاوەی کە ژیانێکی خێزانی ئارامی لەگەڵ تەرانەی هاوسەری و دوو منداڵەکەی هەیە، وابەستەی سیما دەبێت، بە تێپەڕبوونی کات پەیوەندییەکەی ئەوان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و چەندین ڕووداوی ناخۆش بۆ هەردووکیان ڕوودەدات.
هێزێکی تاریک دەیەوێت لەش و هزری پاڵەوانی سەرەکی (ریو) داگیر بکات و ئەویش ڕەتی دەکاتەوە کە لە لایەن هێزێکی لەم شێوە کۆنترۆڵ بکرێت، لە هەمان کاتیشدا زانایەکی شێت دەیەوێت ئەو هێزە تاریکە بۆ خۆی ببات و (ریو) لەناو ببات
(تۆم ئەندرسن) بەرنامەدانەری کۆمپیوتەرە، دەخرێتە ناو جەنگێکەوە لەبەرامبەر بەرنامەدانەرەکانی کۆمپیوتەر کە ژیانی ئەویان بەتەواوەتی داڕشتووەتەوە لە بەرنامەیەکدا بەناوی (مەیتریکس)
هەرچەندە فیلمەکە بە دەوری سێگۆشەیەکی عاشقانەدا دەسوڕێتەوەو چەند پەیامێکی خەمناکی تێدایە تێدایە، بەڵام باکگراوندێکی بەهێزی مێژووی هەیە کە باس لە ڕوداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم دەکات ..چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی "نیک پاروک"ەوە وەرگیراوە کە لەلایەن (ڕۆڵف شوبڵ)ەوە نوسراوە و لەلایەن هەمان کەسەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، فیلمەکە باس لە داستانی گۆرانی "یەکشەمەی غەمگین" دەکات