چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
شەمەندەفەرێك سەرنشینەكانی دەبات بۆ شوێنێك كە لەوێدا دەتوانن یادگارییەكانیان بگێڕنەوە، شوێنێك كە ھیچ كەسێك ناتوانێت لێی بگەڕێتەوە، ئەمەش دەبێتە بنچینەی نووسینی ڕۆمانێك لە لایەن پیاوێكی مێبازەوە، كە لەگەڵ كۆمەڵێك ئافرەتدا پەیوەندی دەبەستێت و ئافرەتەكان عاشق بە خۆی دەكات و وازیان لێ دەھێنێت. ئەو ئافرەت و پەیوەندییە لابەلایانە ئیلھامی نووسینەكانین و بەھۆیانەوە ڕابردوو و داھاتووی تێكەڵ دەبێت.
شۆفێرێکی تەکسی بەناوی (ماکس) دوای ئەوەی بۆی دەردەکەوێت گەشتیارەکەی بەناوی(ڤینسنت) بکوژێکی لێھاتووە و لە ئەرکدایە بۆ کوشتنی چەندین کەس، (ماکس) دەبێت ھەوڵ بدات (ڤینسنت) بوەستێنێت پێش ئەوەی کەسێکی تر بکوژێت.
(هاری) و (ڕۆن) و (هێرماینی) دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەی "هۆگوارتس" بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵێکی نوێی خوێندن بەڵام بەندکراوێک بەناوی (سیریەس بلاک) لە بەندیخانەی جیهانی جادووگەرەکان هەڵدێت و (هاری) بۆی دەردەکەوێت ئامانجی (سیریەس بلاک) چییە و چی ڕاستیەکی لە پشتەوەیە.
بوكهكه دووباره دهگهڕێتهووە هەتاوەکو تۆڵهسهندنهوهكهی له (بیڵ) تهواو بكات ههروهها ئەو چەتانەی كه لهگهڵیدا بوون، (كیدۆ) دهیهوێت تاك به تاكیان بکوژێتهوه كه ڕۆژێك له ڕۆژان خۆی یهكێك بووه لهوان و (بیڵ)یش سهردهمانێك خۆشهویستی بووە.
دوای ئەوەی (جەیسن بۆرن) تۆمەتبار دەکرێت بە ھەڵوەشاندنەوەی چاڵاکیەکی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا، (بۆرن) دەبێت شارەزایی خۆی وەکو بکوژێکی مەشق پێکراو بەکاربھێنێت بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکە.
باس له ژیانی یهكێك له ههژارترین وێنهكێشه بهناوبانگهكان دهكات(مۆدیلیانی), كێبڕكێ و ناكۆكییهكانی لهگهڵ وێنهكێش (پابلۆپیكاسۆ), ههروهها ئهو چیرۆكه خۆشهویستییه بێ وێنهیهی كه لهگهڵ (ژێن)دا ههیبووه
گەنجێکی گەشتیار دەچێتە نێو خانوێکی چۆڵ و تاوەکو بەژداری بکات لەژیانی ئەو گەشتیارانە بکات کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەوێ نیشتەجێ دەبن.
جێسی و سیلینی کە پێش نۆ ساڵ چاویان بەیەک کەوتووە لە ڤیەننا، ڕۆژێک لە پاریس ڕێیان دەکەوێتەوە یەک، پێکەوە هەوڵدەدەن بزاننچیدەبوو ئەگەر بەپێی ئارەزووەکانیان هەڵسوکەوتیان بکردایە
"لوسی" بههۆی ڕووداوێكهوه ههموو ڕۆژێك یادەوەرییەکانی لەدەستدەدات و "هێنری ڕۆس" عاشقی "لوسی"یە و هەموو ڕۆژێک هەوڵدەدات یارمەتی بدات تا یادەوەرییەکی بەدەستبهێنێتەوە و دووباره لوسی عاشقی خۆی بكات.
گروپی حەوتەم ئەرکی پاراستن و ڕێنوێنی کردنی ئەکتەرێکی پێدرا تاکو بە سەلامەتی بیبەن بۆ وڵاتی بەفر، بەڵام ئەو ئەکتەرە ڕەتی دەکاتەوە بچێت بۆ ئەو وڵاتە و هەمیشە هەوڵی هەڵاتن دەدات. ئایا نهێنی ئەم ئەکتەرە چییە و بۆچی نایەوێت بڕوات بۆ وڵاتی بەفر؟