چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
جەمال کە کوردێکی عەلەویە، لە گوندێکی سەر بە شاری دێرسیمەوە، بەرەو ئەستەمبوڵ بۆ خوێندنی زانکۆ بەڕێدەکەوێ، لەوێ لەناو گروپێکی خوێندکاری چەپی کورددا لەناو جەرگەی قەیران و کێشە سیاسیەکانی کورد لە تورکیادا، خۆی دەبینێتەوە.
مامۆستایەکی تێکۆشەر و میھرەبان بۆ ڕێکخستنی وەرزشی خوێندنگای گەورە و کۆنی سەعادەت ڕوودەکاتە شارەکە و بە زووی ڕۆحی منداڵەکان بەرەو ئاڕاستەی باوەڕبەخۆبون دەگۆڕێ و بە ناسینی خانمێکێ گەنج ..
چیرۆكی پیاوێكی سادەیە بەناوی كەریم، لە كێڵگەیەكی گیانداران كاردەكات و عاشقی وشترمەلە و هەمیشە لەگەڵیانە، ڕۆژێك یەكێك لەو وشترمەلانە لە كێڵگە دەڕواتە دەرەوە، ئەوەش دەبێتە ڕووداوێكی زۆر گەورە بۆ ژیانی كەریم
چیرۆکی فیلمەکە لە دوای تەواوبوونی جەنگی جیهانی یەکەمەوە دەستپێدەکات و سەرنج دەخاتە سەر منداڵێک کە هەر لە شەوی تەواوبوونی جەنگی جیهانی یەکەم لەدایکدەبێت بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی نا، منداڵەکە توشی حاڵەتێکی زۆر سەیر و نادیار بووە کە لە تەمەنی پیریەتیەوە دەست بە ژیانکردن دەکات و بەپێچەوانەی مرۆڤانی ئاسایی لەجیاتی ئەوەی بەتێپەڕبوونی کات بەتەمەن بێت ئەم منداڵە گەنجتر و گەنجتر دەبێتەوە بەڵام بەشێوازی تایبەتی خۆی و بەپێی ئەو شێوەیەی کە ژیانی دەڕوات بەڕێوە، منداڵەکە ناوی (بێنجامینـ)ـە، (بێنجامین بەتن).
فیلمەکە باس لە سەردەمی پاشا (هێنری شەشەم) دەکات کە فەرمانڕەوای (ئینگڵتەرا) بووە، لەم نێوەندەدا دووخوشکی سهرنجڕاكێش بەناوی (ئان بۆیڵێن) و (ماری بۆیڵێن)، لەگەڵ خێزانەکەیان ئاڕاستەیەكی كوێرانه دهگرنەبەر و ڕکابەریدەکەن بۆ خۆشەویستی پاشایهكی قۆز بەناوی (هێنری شەشەم)، دەرئەنجامەکانی هێز و دەسەڵات بەرەو کام ئاکاریان دەبات....
پیاوکوژێک دەگاتە بانگکۆک بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵە کوشتنێک بەڵام یاساکانی خۆی دەشکێنێت دوای ئەوەی دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ئافرەتێک و پەیوەندی دروست دەکات لەگەڵ هاوکارەکەی
دەهەزار ساڵ پێش زایین، چیرۆکی ئەم فیلمە لەبارەی ڕاوچییەکی ماموتە بەناوی "دلە" کە كچێكی خۆشدهوێت بەناوی "ئیڤیلێت" بەڵام ڕۆژێک دەستەیەک جەنگاوەر هێرش دەکەنە سەر هۆزەکەیان، وەئەمەش دەستپێکێکی سەرکێشیانە دەبێت بۆ ئەو ڕاوچییە.
ڕۆژنامەوانێکی تەلەفیزۆنیی و کامێرامانەکەی گیردەخۆن لە نێو باڵەخانەیەکی کەرەنتینەکراو لەلایەن سەنتەرێکی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەوە ، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نادیار کە مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ بکوژێکی خوێنمژ...