چەشنەکان
ساڵەکان
فیلمەکان
لە دوورگەیەکی دووردەست،لەکۆتاییەکانی سەدەی هەژدە، ئافرەتێکی نیگارکێش ئەرکی کێشانی نیگارێکی ئافرەتێکی پێ دەسپێردرێ بە نهێنی، کەوا خۆی بۆ هاوسەرگیری ئامادە دەکات، بەڵام کۆمەڵێک ڕووداوی تر بەتەواوی چیڕۆکی فیلمەکە دەگۆڕن.
تاقانە کورێک لەگەڵ دایکیدا دەڕوات بۆ ئەوەی یارمەتی پاککردنەوەی ماڵی پورە کۆچکردووەکەی بدات و دۆستایەتییەکی ناڕێک لەگەڵ دراوسێکەدا دروست دەکات کە جەنگاوەری کاتی جەنگ بووە.
(دەیڤد دەن) توانا سەرومرۆڤانەکەی بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی (کێڤن ویندڵ کرەم) کە پیاوێکی نەخۆشە و خاوەن ٢٤ کەسایەتییە پاشان دەکەونە بنکەیەکی نەخۆشی دەروونی لەگەڵ (ئیڵایژا پرایس) و تواناکانیان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
بەهۆی چەند ڕووداوێکەوە،دوو گەنجی بە ناوەکانی کۆستیا و ناستیا کە خۆشەویستی یەکترن خۆیان لەسەر ڕووی کەشتیەک دەبینەوە کە خەڵکی لە گەمارۆکەی سەر شاری لینینگراد ڕزگاردەکات، لە شەودا کەشتیەکە ڕووبەڕووی زریانێک دەبێتەوە، وە کاتی کەشتیەکە خەریکە دەستدەکات بە نقوم بوون، دووژمنەکانیان یەکەم کەس دەبن کە دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچێکی هەرزەکار دەکات بەناوی (نۆڵا) کە پێویستە ڕووبەڕووی ڕاستییەکانی ژیان ببێتەوە لە ژیانی سەر ڕێگادا دوای ئەوەی تووشی چەندان ئاستەنگی تراژیدی دەبێتەوە.
شاخەوانێک لە کاتی ئامادەکاری بۆ یادی لەدایکبوونی ٧٠ساڵەی دایکیدا هەوڵ بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئامادەبووان دەدات لە گازێکی ژەهراوی کە بە سەرانسەری شارەکەدا بڵاو بۆتەوە...
خێزانی (سۆنگ سو) ھێڵی ئاسمانی بەڕێوە دەبەن ئەگەر بیەوێت کۆمپانیاکە ھی ئەو بێت دەبێت ھاوسەرگیری بکات، (ھای جو) بەردەوام لەلایەن دایکی و سێ براکەیەوە فشاری دەخەنە سەر بۆ ئەوەی ھاوسەرگیری بکات، لە ڕۆژێکدا سۆنگ سوک و ھای جو بڕیاڕ دەدەن ھاوسەرگیریەکی ساختە ئەنجام بدەن بۆ ماوەی سێ ساڵ لەکاتی ئامادەکاری ھاوسەرگیریەکان توشی زەحمەتیەکی چاوەڕوان نەکراو دەبنەوە
لە جیهانێکدا کە مرۆڤەکان و ئەهریمەنەکان پێکەوە بە ئاشتی دەژین، ئەوا ئەهریمەنێکی بچووک دەست بە گەشتێک دەکات تاکو بوونیاتی ڕاستەقینەی خۆی بدۆزێتەوە و لە چارەنووسی تێکشکانی نیشتیمانەکەی ڕزگاری بێت
چیرۆکی ژیانی حەوت کچی ئەفغانی و ئێرانی لە حەوت بەشدا پیشان دەدات، چیرۆکی کچانێکە کە شەوی هەینی ئاهەنگی هاوسەرگیریانە بەڵام هەر یەکێک لەوان بە شێوەیەک گیرۆدەی بابەتێکن...
پاش گهڕانهوهی بۆ ماڵی دایك و باوكی بۆ ئهوهی ئاگاداری دایكه نهخۆشهكهی بێت كه خهریكه دهمرێت, پهرستارهكه یادهوهرییهكانی منداڵیبهرۆكی دهگرن و دهبێت لهگهڵ ڕۆحێكی خراپهكار لهناو ماڵهكهدا بجهنگێت