KurdFilm Logo
KurdFilm Logo
زنجیره‌كان بۆكسی ده‌رهێنه‌ران سه‌ره‌تا
فه‌رهه‌نگی كوردفیلم
له‌ ته‌وسئامێزی مێژوودا، كه‌ تیێدا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، له‌ناو ئه‌وڕوپادا، كه‌ شاعیر توانی ڕۆڵێكی گشتگیر و گه‌وره‌ ببینێت: ده‌كه‌وێته‌ دوای (1945)ه‌وه‌، كه‌ چه‌ندین شۆڕشی كۆمۆنیستی له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌ورووپادا به‌رپابوون. زۆر گرنگه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ خودی ئه‌و شۆڕشه‌ ساختانه‌، له‌ ڕووسیا هاورده‌ ده‌كران و به‌ته‌نها له‌ ژێر سایه‌ی هێزی سوپا و پۆلیسدا ده‌پارێزران، نكۆڵی له‌وه‌ ناكرێت كه‌ ئه‌و دۆخانه‌ی ئه‌وسا پڕ بوون له‌ سایكۆلۆژیایێكی شۆڕشگێڕانه‌ی شێڵگیر و دڵگه‌رمانه‌، ئاڵا هه‌ڵگرانی ئه‌و بزاڤ و شۆڕشانه‌ سۆزێكی ده‌روێشانه‌یان هه‌بوو، سیخناخ به‌ هه‌ڵچوون و داچوون، دامارگیری و شاگه‌شكه‌بوونێكی دیندارانه‌ به‌ هاتن و دامه‌زراندنی دونیایه‌كی تازه‌، به‌ شێوه‌یێكی ڕهاگه‌رانه‌. دواجار شاعیره‌كان هه‌ستیان كرد كه‌ ئیدی ته‌واو، ئه‌وه‌تا شانۆی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ڕۆڵی ئاسایی و شكۆمه‌ندانه‌ی خۆیان ببینن له‌و دراما مه‌زن و دره‌وشاوه‌یه‌ی ئه‌وروپادا، نه‌ گومانیان هه‌بوو نه‌ زانیاریێكی كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دوا چركه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه‌ كۆی به‌ر‌نامه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ و به‌ نیازن نمایشێكی زۆر هیچ و گاڵته‌جارانه‌ پێشكه‌ش به‌ بینه‌ران بكه‌ن.........
پیته‌كان